💐🍃🌿🌸🍃🌾🌼 🍃🌺🍂🌿🍂 🌸🌹بــۆ7تی پووشپەڕی 1366🌹#سالیادی_کیمیابارانی_سه_رده_شت جـــەستەی نیشتمــانــم زامـــی…
انتشار: 2026/06/28 04:11 UTC
💐🍃🌿🌸🍃🌾🌼 🍃🌺🍂🌿🍂 🌸🌹بــۆ7تی پووشپەڕی 1366🌹#سالیادی_کیمیابارانی_سه_رده_شت جـــەستەی نیشتمــانــم زامـــی قـــوڵی پێوەیه ئەنفال و به کۆمەڵ کوشتن ، کۆچی به زۆر و ڕاگواستن ، ڕەشه کوژی و خوێن ڕشتنرۆژ نییه زامێک نەکولێتەوه،سەردەشت ، هەڵەبجه و کارەسات ... !!!!کێ دەتوانی له مێژوومان بسرێتەوهله پووشپەڕو رۆژی حەوتا ، دل ڕەشی و بێ بەزەی دوژمناندەرکەوت له ئاستی پیرۆزی نیشتمانژماری حەوت پڕ له رازه ، کۆلکه زێرینه به حەوت رەنگی شازهسورەی فاتیحه و حەوت ئایه ، حەوت تەبەقیش بۆ سەمایهبەڵام بۆ من حەوت نەحسه ،جێ سەر سوڕمان و جێ بەحسهله م رۆژه دا ئاسمان تەبەق ، تەبەقمـــــــژدای پــــــۆشیکۆلکه زێرینەش سووری پۆشی سورەی فاتیحه له کۆڕی ماتەمم نه خــــــــوینـــدرا ،ئەسرین له چاوی عەره بێک نه بیندرادنیای ئیسلام خۆی لێ کـەڕکـرد، رۆژهه لات ، رۆژئاوا ، مافی مروڤ ،خـــــــــۆی لێ گێـل کـردمەرگ و نەمان ، بۆن و بارووت، خـوێن و قـڕان جەستەی شارمی گرتەوە باوەشسەدان شەهید به بی کفن ، له بەرچاوی کۆشکی سوورو ، کۆشکی سپی کران دفن له پــووشپـەڕا جـــەرگـم بـڕا،کفـن وخــەڵات بەجەسته ما ئــەمجــار دڕا ،بوو به چــوار لـەتله دنیا دا بوو به هەرا ناوم زڕا،رۆژمان رەشه ، کورد بی بەشه ، دیکتا تۆڕانی ئەم سەر دەمه ، ئیستاش پێمان دەکەن گەمه ، میژوو فەرمووی عومرتان کەمهقەزافی ، سەدام حۆسێن و بن عەلی ،... رووتــان ڕەش بــوو ، سەرتان نەویپەنــدبن بۆ عالەمی سەر رووی زەوی 🌹🦋 #گــزنگـــی_خـــــۆر🦋🌹🌿🌾🍂 🍃🌺🍂 💐🌾🍀🌼🌷🍃💐💐💐❤️❤️❤️💐💐💐



