ناساندنی کتێب.📚منداڵباز.✒️د.فەرهاد پیرباڵ• لە نێو کۆمەڵگادا هیچکات نابینن منداڵبازێک به توێڵیەوە نو…
انتشار: 2026/07/03 12:16 UTC
ناساندنی کتێب.📚منداڵباز.✒️د.فەرهاد پیرباڵ• لە نێو کۆمەڵگادا هیچکات نابینن منداڵبازێک به توێڵیەوە نووسرابێت که من کەسێکی منداڵبازم. ڕەنگه ئەوەیکه بە ڕوونی نابینرێت ترسێنەر ترین چەشن و شێوازی ئەم دیاردەیەیە! . ئەوەیکە مرۆڤێک دەتوانێت یەکێک لە ڕەشترین و قیزەونترین مەیل و خواستەکانی نێو توێخ و لۆخی دەروونی، لە لەودیوی ڕۆخسارێکی بە تەواوەتی ئاساییدا پەنهان بکات! .• فەرهاد پیرباڵ لە کتێبی منداڵباز، بەتەنیا خەریکی گێڕانەوەیەک یانژی چیرۆکێک سەبارەت به لادانێکی ئەخلاقی نییه. ئەو خوێنەر ناچار دەکات لەتەک یەکێ لە ئاڵۆزترین و شاردراوەترین گەزەنەکانی کۆمەڵکایەکی چاو و دەم بەستراو ڕووبەڕووت بکاتەوە. • «فەرهاد پیرباڵ لە منداڵبازدا بە دووپاتکردنەوەی بەردەوامی ئەو کردەوەیە ناشایستە، هەوڵ دەدات لە مێشکی خوێنەر، داڕشتنێکی دەروونی دروست بکات کە ئەم کردارە تا چەندە ناپەسەند، ناشیاو و مەترسیدارە، و چۆن پێویستە کۆمەڵگا بە گشتی وەستانەوە و ڕێگری لێ بکات. بەردەوام بوونی وێنەکردنی ئەو کردارە لە ناو ڕووداوەکانی ڕۆمانەکەدا، نەک بۆ ئاساییکردنی، بەڵکو بۆ دروستکردنی هەستی بێزاری، نیگەرانی و هۆشیاری لە ناخی خوێنەردا بەکاردێت، تا خوێنەر بە قووڵی لە مەترسی و کاریگەرییە کۆمەڵایەتیی و مرۆییەکانی تێبگات.»• لە چاوگەی کۆمەڵگاناسییەوە پێدۆفیلیا هەر ئەوە نییه تەنیا به چاو "کێشەیەکی تاکەکەسی" یاخود "تاوانێکی قیزەون" سەیر بکرێت، بەڵکوو ئەم بابەتە دەبێت لە بەستێنی "بێدەنگیی کۆمەڵگا"، "پەیوەندییەکانی دەسەڵات"،"تابووە کولتووریەکان " و "سازوکارە پەنهانییەکانی کۆمەڵگا"دا هەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوەی بۆ بکرێت.• بەها و بایەخی سەرەکی پیرباڵ لەم کتێبەیدا نەک لە نواندن و ئیرائەی وڵامە یەکجاریی و قەتعییەکان، بەڵکوو لە ناچار کردنی بەردەنگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەمان ئەو پرسیارانەی که زۆرجاره لێی فیرار دەکەین.لەئاکامدا «منداڵباز» کتێبێک بۆ ئاسوودە خوێندنەوە نییە! بەڵکوو دەقێکه بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ یەکێک لە ڕەشترین و شاردراوەترین قووژبنەکانی کۆمەڵگا.لێکۆڵینەوە و وێنە:سامرەند چووپانیی.پێشکەشتان.🌱تاپووی نووسراوە.
