من لەو لەومەنزەڵەدا دەژیم کە زمانەکەی بۆ کەس وەرناگێڕدرێت وەک کتێبێکی کۆن لە سووچی ڕەفەیەکدا هەموو…
انتشار: 2026/06/19 21:06 UTC
من لەو لەومەنزەڵەدا دەژیم کە زمانەکەی بۆ کەس وەرناگێڕدرێت وەک کتێبێکی کۆن لە سووچی ڕەفەیەکدا هەمووان دەمبینن بەڵام کەس ناونیشانەکەم ناخوێنێتەوە من ئەو جیاوازییەم کە لە هیچ کۆمەڵەیەکدا جێم نابێتەوە نە لەگەڵ ئەوانەی پێدەکەنن دڵم دەکرێتەوە نە لەگەڵ ئەوانەی دەگریان فرمێسکم دێت..من لە نێوان بوو و نەبوو دا خەریکی چنینەوەی پارچەکانی خۆمم خەڵکی بەدوای وەڵامدا دەگەڕێن من خۆم پرسیارێکی بێوەڵامم.. تەنیاییەکەم نەەک لەبەر ئەوەی کەسم نییە بەڵکو لەبەر ئەوەی ئەو کەسەی کە منم لە ناخی کەسدا بوونی نییە سەیرم مەکەن وەک ئەوەی لێم تێبگەن تێگەیشتن جۆرێکە لە نزیکی.. بەڵام من و ئەم جیهانە، دوو هێڵی تەریبین کە هەوگیز بە یەک ناگەین#هێمن

