نامەیەک بۆ دووری و وەفاداریبۆ دڵسۆزترین ڕێبوار لە حەساری بیرەوەرییەکانمدابۆ دووریت هەموو ڕێچکەی…
انتشار: 2026/06/25 15:15 UTC
نامەیەک بۆ دووری و وەفاداریبۆ دڵسۆزترین ڕێبوار لە حەساری بیرەوەرییەکانمدابۆ دووریت هەموو ڕێچکەی ژیانم گۆڕاوە ئەو ڕۆژەی کە دابڕان ڕوویدا تەنها کات و شوێن نەگۆڕان بەڵکو نەخشەی ناوەوەی خۆشم گۆڕانی بەسەردا هات ئەگەر ڕۆژێک بێت و تۆش لە ژیانمدا نەمێنیت ئەم نوسراوانە دەبنە یادگارییەکی جەرگبڕ کە جار جارە دێمەوە سەریان دەست بەسەر وێنەکان نامەکان و تەواوی ئەو ڕۆژە خۆش و ناخۆشانەدا دەهێنم کە پێکەوە بەڕێمان کردنئەمە وەک پەیمانێکی هەمیشەیی وەفاداری دەمێنێتەوە ئەگەر تەنها یەک ڕۆژیش لە ژیانتدا لەگەڵمدا باش بووبێتی ئەوا من بە بارتەقای گەورەیی هەموو کەون و بوون خۆشم دەوێیت و یادت لە ناخمدا بە زیندوویی ڕادەگرم

