ژنی کورد، زۆر ساده چی ڕەنگ خوا خەڵقی کردبوو، لەبەریان دەکرد، جاری وا بوو بە کراسی زەرد و سوورەوە د…
انتشار: 2026/07/01 18:03 UTC
ژنی کورد، زۆر ساده چی ڕەنگ خوا خەڵقی کردبوو، لەبەریان دەکرد، جاری وا بوو بە کراسی زەرد و سوورەوە دەمردنتێبینی: نیشانی پورەخان و دایەخانی بە دەیووت: ئاکەم کراسی کوردیی ڕەش بکە، ئەمجاریان وەنەوشەیی یان سەوزێکی قەسیلی بکڕەئاسەوارێک بێ ڕوح نمایشێک بۆ ناوبانگئێمە نەوەیەکین کە فۆلکلۆر و ڕابردوومان کردووە بە تابلۆیەکی بێدەنگ بە دیواری سۆشیاڵ میدیاوە تەنیا کاتێک یادی دەکەینەوە کە پێویستمان بە لایک و ناوبانگ بێت!داخی گەورە لەوەدایە ئەوانەی ڕوحی ڕاستەقینەی ئەم خاکە بوون بەرەو مەرگ دەچن و ئێمەش لە جیاتی پاراستنی مەبدەئەکانیان خەریکی مۆمیاکردنی یادەوەرییەکانیانین لە پشت شاشە ساردەکانەوە کوردپەروەرییەک کە تەنیا لە ڕیڵزی ئینستاگرام و تیکتۆکدا بژی و لە واقیعدا هیچ مەبدەئێکی لەپشت نەبێت تەنیا بازرگانیکردنە بە ڕابردووەوە کاتێک هەموو شتێک دەبێتە نمایش تەنانەت ناسنامەش ڕوحی خۆی لەدەست دەدات و دەبێتە تەنیا وێنەیەکی بێ ڕوح بۆ خۆدەرخستن!

