ژنی کورد، زۆر ساده چی ڕەنگ خوا خەڵقی کردبوو، لەبەریان دەکرد، جاری وا بوو بە کراسی زەرد و سوورەوە د…
انتشار: 2026/07/01 18:35 UTC
ژنی کورد، زۆر ساده چی ڕەنگ خوا خەڵقی کردبوو، لەبەریان دەکرد، جاری وا بوو بە کراسی زەرد و سوورەوە دەمردن تێبینی: نیشانی پورەخان و دایەخانی بە دەیووت: ئاکەم کراسی کوردیی ڕەش بکە، ئەمجاریان وەنەوشەیی یان سەوزێکی قەسیلی بکڕە ئاسەوارێک بێ ڕوح نمایشێک بۆ ناوبانگ…ئازیزانم لێرەوە دەمەوێت غەمێکی تری تایبەتی خۆمتان بۆ باس بکەم کە ڕەنگە غەمی زۆرێک لە ئێوەی هۆشیاریش بێت من بە درێژایی تەمەنم ڕەنگە تەنیا دوو جار جلی کوردیم لەبەر کردبێت بەڵام کێشەکە لەوەدا نییە کێشەکە لەو ئازارە دەروونییە قووڵەدایە کە کاتێک لەم سۆشیاڵ میدیایەدا سەیری ئەم بەناو کورد پەروەرانە دەکەم و ئەو هەموو ڕووکەشگەرایی و نمایشە بێ مانا و درۆینەیان دەبینم خەریکە لە ناخەوە سارد دەبمەوە تەنانەت کاتێک گوێم لە سروودی نیشتمانیی ئەی ڕەقیبیش دەبێت ئەو تاوانکارییە دەروونییەی ئەوان دەیکەن وای کردووە کە مرۆڤی ڕەسەن هەست بە جۆرێک لە نامۆبوون بکات چونکە کاتێک پیرۆزییەکان دەبنە کاڵایەکی بازرگانی ئیتر مانای خۆیان لەدەست دەدەنلەم ڕووەوە فەیلەسۆفی گەورە فریدریش نیچە دەست دەخاتە سەر برینەکە کاتێک باس لە چەمکی مێژووی شوێنەواری دەکات و دەڵێت کاتێک مرۆڤەکان ڕابردوو و نیشتمان تەنیا وەک مۆزەخانەیەکی مردوو سەیر دەکەن و دەیپەرستن بەبێ ئەوەی ژیانی پێ ببخشن ئەوا ئەو ڕابردووە دەبێتە هۆی خنکاندنی داهاتوو و ژیانی ڕاستەقینە ئەم نمایشکارانەی سۆشیاڵ میدیاش ڕێک ئەم کارە دەکەن ئەوان هێندە کوردبوونیان سووک و ڕووکەش کردووە کە وایان لە ئێمە کردووە لە ناسنامەی خۆمان بێزار ببین چونکە مرۆڤی خاوەن مەدبەئ حەز بە تێکەڵبوون لەگەڵ درۆ و پێشانگای خۆدەرخستندا ناکات ئەم داڕمانە بەهاوییە مەسعود محەمەدی بیرمەندی گەورەی کوردیشمان بیر دەخاتەوە کاتێک باس لە کۆمەڵگایەک دەکات کە فیکر و مەنتیق تێیدا پاشەکشە دەکات و دەڵێت مرۆڤی سەرپێیی و فەرامۆشکار تەنیا لە ڕووکەشدا دەژی و ناتوانێت مانا قووڵەکانی نیشتمان و زمانەکەی تێبگات بۆیە دەبینین عاتیفەی درۆینە شوێنی مەبدەئی گرتووەتەوەدکتۆر عەلی شەریعەتیش قسەیەکی زۆر قووڵی هەیە کاتێک دەڵێت ئەگەر دەتەوێت بیرۆکەیەک یان ناسنامەیەک تێکبشکێنیت بە خراپ لێی مەدە بەڵکو بە خراپی بەرگری لێ بکە ئەمڕۆش لە سۆشیاڵ میدیادا بەو شێوازە ناشرین و بازرگانییە بەرگری لە کوردبوون دەکرێت کە وای کردووە گەنجی هۆشیار لە سرودی نیشتمانیش کاڵ ببێتەوە شێرکۆ بێکەسی شاعیری گەورەشمان هەر لەم غەمەوە بوو کاتێک هاواری دەکرد و دەیگوت کاتێک نیشتمان دەبێتە دروشمی سەر زمانەکان و لە دڵەکاندا نامێنێت ئیتر شیعر و سروودەکانیش ڕوحیان تێدا نامێنێت و دەبنە کەرەستەیەک بۆ خۆهەڵکێشانئەگەر ئەمڕۆ ئەدیبێکی ڕەسەنی وەک مامۆستا هێمن لێرە بووایە و ئەم واقیعەی ببینیایە بێگومان بەو زمانە پڕ لە سوێم و غەمگینەی خۆی پێی دەگوتین کە نیشتمانپەروەری ڕاستەقینە پێویستی بە دڵێکی پڕ لە جۆش و خەمخۆری واقیعی هەیە نەک بەم ڕووکەشگەراییە مۆدێرنە بۆیە ئازیزانم کاتێک من یان تۆ بە تەمەنی خۆمان دوو جار جلی کوردیمان لەبەر کردووە بەڵام لە ناخەوە خەمخۆری ڕاستەقینەی خاک و زمان و ئەخلاقیاتین زۆر شەرەفمەندترە لەوەی ڕۆژانە نمایشی جلی کوردی بکەین و لە پشت شاشەکانەوە خەریکی سووککردنی بەهاکان بین بۆیە تکایە ڕێگە مەدەن وێنە کاتییەکانی ئینتەرنێت پێناسەی کوردبوونتان بۆ بکەن و مەنتیقی خۆتان لەدەست مەدەن چونکە نیشتمانپەروەری ڕاستەقینە لە دڵدایە نەک لەسەر شاشە ساردەکان

