حەزم لە مرۆڤە سەیرەکانە، مەڕە ڕەشەکان (جیاوازەکان)، مراوییە نامۆکان، ئەوانەی کە بە تەواوی ناگونجێن…
انتشار: 2026/07/08 14:51 UTC
حەزم لە مرۆڤە سەیرەکانە، مەڕە ڕەشەکان (جیاوازەکان)، مراوییە نامۆکان، ئەوانەی کە بە تەواوی ناگونجێن لەو شوێنانەی کە پێدەچێت هەموو کەسانی تر تێیدا بگونجێن. حەزم لەوانەیە کە بە بێدەنگی دادەنیشن، تەماشا دەکەن، بیردەکەنەوە، لە کاتێکدا جیهان بە خێرایی بە لایاندا تێپەڕ دەبێت. ئەوانەی کە شتەکان بە شێوازێکی جیاواز دەبینن، کە پرسیارگەلێک دەکەن کە کەسی تر ناوێرێت بیانکات. نامۆ و جیاوازەکان، هۆنەرمەندەکان، خەونبینەکان، ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەی هێڵەکان وێنە دەکێشن (یاساکان دەشکێنن). نەەک لەبەر ئەوەی ناتوانن پەیڕەوی یاساکان بکەن، بەڵکو لەبەر ئەوەی دەزانن یاساکان هەرگیز بۆ ئەوان دانەنراون. گۆشەگیرەکان، بیرمەندەکان، ئەوانەی ڕەتیدەکەنەوە ڕێگە بە جیهان بدەن پێیان بڵێت کێ بن. ڕۆحی ئەوان بەهۆی قەرەباڵغییەوە ناهەژێت. میهرەبانییان بێدەنگە، بەڵام بێوچانە. ئەوان چیرۆکگەلێک لەناو دڵیاندا هەڵدەگرن کە زۆربەی خەڵک لێی تێناگەن. و ڕەنگە هەر ئەمەش بێت کە ئەوان جوان دەکات. نەک نامۆییەکەیان، بەڵکو ڕاستگۆییەکەیان، ئەو شێوازەی کە بە بیرمان دەهێننەوە کە جیاوازبوون عەیب نییە، بەڵکو دیارییەکی بەنرخەخۆشتانم ئەوێیت ئەی ڕوحی نامۆوو


