✔️هەر سۆراغی "هەڵۆ"ی مەیدانەکەی شارم دەگرم🔹دوو ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا عەبدولڵا بەرادە…
انتشار: 2026/06/25 17:45 UTC
✔️هەر سۆراغی "هەڵۆ"ی مەیدانەکەی شارم دەگرم🔹دوو ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا عەبدولڵا بەرادەری پیکەرساز و هونەرمەندی سەقزی لە تەمەنی ۸۳ ساڵی و لە وڵاتی ئاڵمان کۆچی دوایی کرد. یەکێک لە ناسراوترین بەرهەمەکانیشی، پیکەری «هەڵۆ» بوو کە لە ساڵی ١٣٤٩ی ک.هـ لەلایەن ئەو و هاوکارەکەی، ڕەزا جارچی، دروست کرا.🔹ئەم پیکەرە لەسەر بناغەیەکی بەرد و سیمان وەک لووتکەی چیایەک دامەزرا و بوو بە هێما و ناسنامەی شاری سەقز و دواتریش مەیدانەکە بەو ناو هەڵۆ ناسرا. ئەگەرچی لە دەیەی ۶۰دا هەڵۆکە لە شوێنی خۆی لابرا، بەڵام بەسەر گۆڕانکارییە فەرمییەکان و گۆڕینی ناوی مەیدانەکە، هێشتا لە نێو خەڵکدا بە هەمان ناوی «هەڵۆ» ماوە و یەکێکە لە ناسراوترین مەیدانە مێژووییەکانی سقز و کوردستانە.🔹ئەم پیکەرە بوو بە سەرچاوەی ئیلهام بۆ شاعیرانیش. مامۆستا ڕەحیم لوقمانی (نەکەرۆز)، شاعیری سەقزی، لە بەشیک لە شیعرێکی خۆی بە ناوی «سەقز» ئاوا باسی ئەم هەڵۆی کردووە:ئەمڕۆ میوانێکی نامۆی شاری خۆممهەر سۆراغی کۆترەکانی شەقامی ئازادی و "هەڵۆ"ی مەیدانەکەی شارم دەگرمدەڵێن: هەیهوو! خۆ باڵندەی ئەو خەونانەش هەر لە مێژە، پەڕەوازە و شاربەدەرن.@vakawii




