✔️گرینگیی چاندنی نمام🔸جێگای سەرنج بۆ بەرپرسانی شارەوانی، سەرچاوە سروشتییەکان، ژینگە، جیهادی کشتوکاڵ…
انتشار: 2026/08/01 17:30 UTCدریافت: 2026/08/12 02:01 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/12 02:01 UTC
✔️گرینگیی چاندنی نمام🔸جێگای سەرنج بۆ بەرپرسانی شارەوانی، سەرچاوە سروشتییەکان، ژینگە، جیهادی کشتوکاڵ✍️شاهۆ لامێعزادە|مامۆستای زانست🔹زۆرترین بەشی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وڵاتی ئێران بریتییە لە سووتاندنی سووتەمەنییەکانی فۆسیلی وەکوو گازی میتان و نەوت کە گەرمای لەوانە بەدەستهاتوو دەبێتە هۆی بزواندنی تووربینەکان. لەو لێکۆڵێنەوەدا لەکارکردنی کارەبا بۆ شارۆمەندێکی کەم سوتێنەر بە پێی پسوولەی ئیدارەی کارەبا لە ٤٥ڕۆژدا، ۳٥۰ کیلووات ساعەت ڕەچاو گیراوە.🔹هەر وەک لە تەختە سپییەکە دەبینن، حیسابم کردووە ئەگەر ویستگەی کارەبا (نیروگاە برق) بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە نەوت کەڵگ بگرێ لە ساڵێکدا بۆ هەر بنەماڵەیەکی ئاماژەپێکراو نزیکەو ۲ تۆن گازی CO2 دەچێتە ئەتمۆسفێڕەوە (بۆ هەر ۱کیلۆوات ساعەت کارەبا ٧/ کیلۆ لەم گازە بەرهەم دێ) و دەبێتە هۆی گەرمبوونی زەوی، پیسبوونی هەوا، نەخۆشییەهە ناسەییەکانی درێژخایەن.🔹درەختێک تەمەن ناوەندی ساڵانە ۱۰کیلۆ گازی CO2 بۆ فۆتۆسینتێز (پڕۆسەی دروستکردنی خۆراک لە ڕووەکەکان) هەڵدەمژێ. بۆ بێ کاری کردن (خنثی کردن) ۲تۆن لەم گازە ساڵانە بۆ هەر بنەماڵەیەک نزیکەو ۲۰۰ دار پێویستە بچێندرێ.@vakawii




