✔️ساڵڕۆژی ژینۆسایدی کوردانی ئێزدی🔹لە بەیانی سێی ئابی ٢٠١٤، چەکدارانی د.ا.ع.ش هێرشیان کردە سەر شەنگا…
انتشار: 2026/08/03 11:40 UTCدریافت: 2026/08/12 02:01 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/12 02:01 UTC
✔️ساڵڕۆژی ژینۆسایدی کوردانی ئێزدی🔹لە بەیانی سێی ئابی ٢٠١٤، چەکدارانی د.ا.ع.ش هێرشیان کردە سەر شەنگال. هەزاران پیاو و گەنجیان کوشت، ژن و کچانیان ڕفاند و وەک کۆیلە لە بازاڕەکانی خؤیان فرۆشتن. هەروەها سەدان منداڵ لە خێزانەکانیان جیابوونەوە و ژمارەیەکی زۆریان ناچار کران بیرۆکەی توندڕەوانەی د.ا.ع.ش وەربگرن. لە هەمان کاتدا، دەیان هەزار کەس بۆ ڕزگاربوون بەرەو چیای شەنگال هەڵهاتن و چەندین ڕۆژ لە ژێر گەمارۆ، بێ ئاو و خواردن و چارەسەری پزیشکی مانەوە.🔹ئێزدییەکان یەکێک لە کۆنترین کۆمەڵگا دینییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن و زۆربەیان کوردزمانن. شوێنی سەرەکی ژیانیان شەنگال، دهۆک و لالشە. لالش پیرۆزترین شوێنی ئاینی ئێزدییەکانە و هەموو ساڵێک هەزاران کەس بۆ جێبەجێکردنی ڕێوڕەسمە ئاینییەکانیان سەردانی دەکەن. لە ئاینی ئێزدی، "مەلەک تاوس" پێگەیەکی تایبەتی هەیە و وەک یەکێک لە فریشتە هەرە گەورەکان ناسراوە. بەڵام لە درێژایی مێژوودا، تێگەیشتنی هەڵە لەسەر باوەڕی ئێزدییەکان بووەتە هۆی ئەوەی چەندین جار بکەونە بەر هێرش و ستەم...🔸تکایە درێژەی بابەتەکە لە ماڵپەڕی #واکاوی بخوێننەوە:🌐 vakawi.ir/29181-2/@vakawii




