✔️سەقز لە ڕوانگەی شاعیراندا؛ دیارییەکی ئەدەبی لە موستەفا ئاسوور بۆ شارەکەی🔹ئاهەنگی ناساندنی کتێبی «…
انتشار: 2026/08/07 18:03 UTCدریافت: 2026/08/12 02:01 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/12 02:01 UTC
✔️سەقز لە ڕوانگەی شاعیراندا؛ دیارییەکی ئەدەبی لە موستەفا ئاسوور بۆ شارەکەی🔹ئاهەنگی ناساندنی کتێبی «سەقز لە ڕوانگەی شاعیراندا»، کە بە کۆکردنەوە و توێژینەوەی موستەفا ئاسوور (هونەر) ئامادە کراوە، ئێوارەی پێنجشەممە ١٥ی گەلاوێژ، لەگەڵ ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە دۆستان و خولیاوانی کتێب، ئەدەب و فەرهەنگ، بەڕێوە چوو.🔹ئامادەبوونی بەرفراوانی خەڵک لەم ئاهەنگەدا، تەنها ڕەنگدانەوەی نرخ و بایەخی ئەدەبی ئەم بەرهەمە نەبوو، بەڵکو وێنەیەک بوو لە پێگەی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی نووسەرەکەی؛ کەسایەتییەک کە ساڵانێکە لە بوارە جیاوازەکان وەک خۆشنووسی، پێشکەشکاری، خزمەتگوزاریی خۆبەخشانە لە مانگی سوور، کاری خێرخوازانە و چالاکییە فەرهەنگییەکاندا، ڕۆڵێکی کاریگەر و بەردەوامی هەبووە و لە نێوان خەڵکی سەقز بە خۆشەویستی و ڕێزلێنان ناسراوە.🔹لە ئاهەنگەکەدا، شەهباز موحسینی و ئەحمەد ئەحمەدیان، بە ئاماژەدان بە مێژووی فەرهەنگی سەقز، لە پێگەی بەرزی ئەم شارە لە پەروەردەکردنی بیرمەند و هونەرمەند و هەروەها نوێگەرییەکانیان لە بوارە جۆراوجۆرەکانا قسەیان کرد...🔸درێژەی هەواڵەکە لە سایتی واکاوی بخوێننەوە:🌐 vakawi.ir/29224-2/@vakawii




