✔️شەقامەکانی کارێزە بە ناوی کوردی ڕازانەوە🔹دێیاریی گوندی کارێزەی سقز، بە هاوکاری بەخشداری ناوەندی،…
انتشار: 2026/08/08 18:30 UTCدریافت: 2026/08/12 02:01 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/12 02:01 UTC
✔️شەقامەکانی کارێزە بە ناوی کوردی ڕازانەوە🔹دێیاریی گوندی کارێزەی سقز، بە هاوکاری بەخشداری ناوەندی، هەنگاوی ناونانی شەقام و ڕێگاکانی گوندی هەڵگرتووە. تابلۆ نوێیەکان بە زمانی #کوردی و #فارسی دانراون و لە زۆربەیانا ناوی کەسایەتییە کولتووری و مێژووییەکانی کورد و هەروەها شوێن و ناوچە ناسراوەکانی کوردستان بەکارهێنراون.🔹کارێزە نزیکەی دوو کیلۆمەتر لە شاری سەقزەوە دوورە و بە گەورەترین گوندی سەر بە ئەم شارە ئەناسرێت. نزیکی بە شار و سەرڕێژی دانیشتووانی سەقز بۆ کارێزە لە ساڵانی ڕابردووا بووەتە هۆی زیادبوونی دانیشتووانی ئەم گوندە؛ ڕەوتێک کە هاوکات لەگەڵ پەرەپێدانی خانووبەرە، پێویستی بە فراوانکردنی ژێرخانی و خزمەتگوزارییە گشتیەکانیش زیاد کردووە.🔹بۆیە چاوەڕوان دەکرێت، هاوکات لەگەڵ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وەک دابین کردنی زەوی و مۆڵەتی بیناسازی کە بنەمای زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانە، پلاندانان بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی مەدەنی، کۆمەڵایەتی، پەروەردەیی و کولتووری گوندەکەش بە شێوەیەکی جددی بەدواداچوونی بۆ بکرێت بۆ ئەوەی گەشەی کارێزە بە ڕێژەی پێویستی دانیشتوانی بەرەوپێش بچێت.@vakawii




