
بنکەیەک بۆ پێشکەشکردنی زانست بە کۆمەڵگە بەپێی سەرچاوەی بڕواپێکراو. یەکەمین گۆڤاری زانستی-گشتیی کوردیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان. ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژانگۆڤار: hojan.org/shop-2ژمارەی تۆمارکردن: ٧٨٣٨٨ماڵپەڕی ھۆژان: hojan.org@Hemin_EB:پەیوەندی
مشاهدات عمومی نمایه؛ این اعداد توسط مالک کانال ارائه نشدهاند.
تازگی نسبی · اطمینان پایین · 6 نمونه پست · پوشش داده: 2026/06/20 تا 2026/08/13
دسترسی برابر است با میانه بازدید پستهای منتشرشده در ۳۰ روز گذشته تقسیم بر آخرین تعداد مشاهدهشده اعضا. خط تیره یعنی داده تاریخی کافی نیست. channel-v1
این امتیاز چگونه محاسبه میشود
محاسبهشده از 6 پست مشاهدهشده و 0 مشاهدهٔ عضو. وزنها میان مؤلفههایی که برای این کانال قابل اندازهگیری بودهاند تقسیم میشود، بنابراین مؤلفهای که نتوانستهایم مشاهده کنیم به زیان کانال محاسبه نمیشود.
هفت روز اخیر
ویرایش و حذف پست از داده تجمیعی فعلی در دسترس نیست؛ بنابراین بهجای صفر، ناموجود نمایش داده میشود. · بازه 2026-08-11 تا 2026-08-17
📖 ئەگەر دایمە سەرت لە مۆبایلدایە، ئەم توێژینەوەیە بۆ تۆیە!📖 لەم سەردەمەدا، جا چ حەزمان لێ بێت و چ پێمان خۆش نەبێت، مۆبایل و ئامێرە دیجیتاڵییەکان بوونەتە برابەش و هاوڕێی هەمیشەییمان، بەتایبەت کاتێک وەڕەزین و هەست بە بێزاری¹ دەکەین. بەڵام ئایا ئەم ئامێرانە بەڕاستی بێزاریمان چارەسەر دەکەن و لە وەڕەزیمان کەم دەکەنەوە، یان خۆیان هۆکارێکن بۆ زۆرتربوونی ئەم هەستە؟ئەم توێژینەوەیە پێداچوونەوەیەکی سیستماتیک² بەسەر ۵۹ توێژینەوەی جیاوازدایە کە ۵۱یان چوونە قۆناغی شیکاریی مێتا³ و هەر کامیان لێکۆڵینەوەیان بۆ ئەو دیاردەیە کردووە و لە پەیوەندیی نێوان "بێزاری" و "بەکارهێنانی میدیای دیجیتاڵی" (وەک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئینتەرنێت) ورد بوونەتەوە.جێگەی ئاماژەیە بێزاری لێرەدا وەک هەستێکی ناخۆش پێناسە کراوە کە تێیدا کەسەکە هەست دەکات کات بە خاوی تێ دەپەڕێت، بێزارە، یان واتایەک لەو چالاکییەی دەیکات نابینێتەوە.دەرەنجامە سەرەکییەکان:١. پەیوەندیی بەهێز: توێژینەوەکە دەریخستووە کە پەیوەندییەکی ئاشکرا و بەرچاو لەنێوان هەستکردن بە بێزاری و "بەکارهێنانی کێشەداری میدیای دیجیتاڵی"دا هەیە. واتە ئەو کەسانەی زۆرتر بێزار دەبن، زیاتر ئەگەری هەیە بە شێوەیەکی ناتەندروست یان کۆنتڕۆڵنەکراو پەنا بۆ مۆبایل و ئینتەرنێت ببەن.٢. بەکارهێنانی گشتی: تەنانەت لە کاتی بەکارهێنانی ئاسایی ئینتەرنێت و میدیاشدا، پەیوەندییەکی مامناوەند لەگەڵ بێزاریدا هەیە کە دەیسەلمێنێت میدیای دیجیتاڵی بەردەوام وەک ڕێگەیەکی خێرا بۆ هەڵاتن لە بێزاری بەکار دەهێنرێت.٣. گومان لە چارەسەر: سەرەڕای ئەوەی میدیای دیجیتاڵی وەک ڕێگەیەک بۆ پڕکردنەوەی کات دەردەکەوێت، بەڵام ئەم توێژینەوەیە پێشنیاری ئەوە دەکات کە ئەم پەیوەندییە ڕەنگە بازنەیەک یان تەنانەت چەرخەیەکی بەتاڵ بێت، واتە بێزاری مرۆڤ ناچار دەکات پەنا بۆ کەناڵەکان و سۆشیاڵ میدیا ببات و زۆر بەکارهێنانی لاپەڕە و کەناڵەکان ڕەنگە لە کۆتاییدا بێزاری زیاتر بکات، چونکە مێشک بەردەوام پێویستی بە ورووژاندنی نوێ دەبێت.کۆتایی:ئەگەرچی ئەنجامەکان دەڵێن باشترە لە بەکارهێنانی میدیای دیجیتاڵدا دەست پێوە بگرین، بەڵام توێژەران جەخت لەوە دەکەنەوە کە پێویستە توێژینەوەی زۆرتر بکرێت بۆ ئەوەی بزانین ئایا میدیای دیجیتاڵی بێزارییەکە چارەسەر دەکات یان تەنیا کاتیی دەکات؟ بۆ ئێمەی بەکارهێنەر، گرنگە بزانین کە لە کاتی بێزاریدا پەنابردنە بەر کەناڵ و لاپەڕە و بەگشتی دونیای دیجیتاڵ، ڕەنگە نەبێتە هۆی دڵخۆشییەکی ڕاستەقینە، بەڵکوو تەنیا وەک ئازارشکێنێکی کاتی کار دەکات.1.systematic review2. meta-analysis3. boredom🖥 سەرچاوە:Camerini, A.-L., Morlino, S., &; Marciano, L. (2023). Boredom and digital media use: A systematic review and meta-analysis. Computers in Human Behavior Reports, 11, 100313.ئامادەکردن: دیلان سەمیعیڕادپێداچوونەوە: هێرش مووسازادە📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان:📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام 😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 یووتیووب 📱 لینکدین🎙پۆدکاست 🎙 کەستباکس
📖 پێنج هۆکاری سەرەکیی بەختەوەری لە ڕوانگەی خەڵکی ٦٦ وڵاتی جیهانەوە📖 چ هۆکارگەلێک دەبنە هۆی ئەوەی خەڵکی وڵاتێک هەست بە بەختەوەریی زیاتر بکەن؟بەپێچەوانەی ئەو باوەڕە باوە، هەستی بەختەوەریی خەڵکی کۆمەڵگەیەک تەنیا لە گەشەی ئابووری یان زیادبوونی داهاتی تاکەکەسیدا کورت نابێتەوە. توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێت کە هۆکارە کۆمەڵایەتییەکان و کوالێتی و چۆنیەتیی حوکمڕانی، ڕۆڵێکی گرنگتریان لە بەختەوەریی خەڵکدا هەیە.توێژەران بە کەڵکوەرگرتن لە داتای ٩٧ هەزار و ٢٢٠ کەس، لە ٦٦ وڵات و بە شیکردنەوەی زیاتر لە ٢٠٠ بگۆڕی* کۆمەڵایەتی، ئابووری، کولتووری و دەروونی، هەوڵیان داوە گرنگترین هۆکارەکانی پەیوەست بە بەختەوەری دەستنیشان بکەن.ئەنجامەکان دەریانخستووە پێنج هۆکار لە هەمبەر هۆکارەکانی دیکە زیاتر پەیوەندییان بە بەختەوەریی خەڵکەوە هەیە کە بریتین لە:۱) پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و پشتگریی خەڵک لە یەکتر۲) ئازادی لە هەڵبژاردنی شێواز و ڕێگە و چۆنیەتیی گوزەرانی ژیان۳) دابینکردنی پێداویستییە بنەڕەتییەکان۴) دەسەڵاتێکی کارا و دامەزراوەگەلێک کە جێی متمانە بن۵) تەندروستی و ئاسایشی کۆمەڵایەتیهەروەها توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەو وڵاتانەی کە خاوەنی سەرمایەی کۆمەڵایەتی، متمانەی خەڵک بە یەکتر و بەشدارییەکی کۆمەڵایەتیی زیاترن، بەگشتی هاووڵاتییان لەو وڵاتانەدا بەختەوەرترن.*Variable#بەختەوەری#خۆشگوزەرانی🔗 زانیاریی زیاتر و سەرچاوەئامادەکردن: لاوێن موکری پێداچوونەوە: هێرش مووسازادە📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان:📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام 😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 یووتیووب 📱 لینکدین🎙پۆدکاست 🎙 کەستباکس
📖 تیشکیی شین؛ بکووژی بێدەنگی مێلاتۆنین و خەوی شەوانە!📖 تیشکی شینی شاشەی ئامێرەکان (٤٥٠–٤٩٥ نانۆمەتر)، خانە هەستیارەکانی تۆڕی چاو چالاک دەکات و ڕێژەی دەردانی مێلاتۆنین (هۆرمۆنی خەو) نزیکەی ٢٣٪ کەم دەکاتەوە. تەنانەت دوو کاتژمێر بەکارهێنانی مۆبایل، لە شەودا، دەبێتە هۆی سەرکوتکردنی بەرچاوی ئەم هۆرمۆنە و تووشبوون بە بێخەوی. ئەم تیشکە دەستکردە لە شەودا، کاتژمێری بایۆلۆژیی لەش، هەڵدەخەڵەتێنێت و ڕیتمی خەو و بێداری¹ تا ١.٥ کاتژمێر دوا دەخات کە لە ئەنجامدا ڕەنگە ببێتە هۆکاری هاڵۆزیی خەوی قووڵ و بەرزبوونەوەی بەرگریی ئەنسۆلین و هەروەها ڕێگە بۆ تووشبوون بە کێشە دەروونی و مێتابۆلیکەکان خۆش دەکات. باشترین چارەسەر ئەوەیە کە لانیکەم دوو کاتژمێر پێش خەوتن، شاشەی ئامێرەکان خامۆش کرێن، یان بیخەنە سەر "دۆخی شەو²" یان چاویلکەی تایبەت بە تیشکی شین بەکار بهێندرێ. توێژینەوەکان دەریدەخەن کە ئەم ڕێکارانە دەتوانن سەرکوتکردنی مێلاتۆنین تا نزیکەی ٥٠٪ کەم بکەنەوە.1. Circadian rhythm2. Night mode سەرچاوەکان:🔗 pmc.ncbi.nlm.nih.gov/articles/PMC6751071/… pmc.ncbi.nlm.nih.gov/articles/PMC9424753/… هەرمان سەعیدیپێداچوونەوە: تەرانە فەتحینیا📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان:📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام 😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 یووتیووب 📱 لینکدین🎙پۆدکاست 🎙 کەستباکس
📖 تیشکیی شین؛ بکووژیی بێدەنگی مێلاتۆنین و خەوی شەوانە!📖 تیشکی شینی شاشەی ئامێرەکان (٤٥٠–٤٩٥ نانۆمەتر)، خانە هەستیارەکانی تۆڕی چاو چالاک دەکات و ڕێژەی دەردانی مێلاتۆنین (هۆرمۆنی خەو) نزیکەی ٢٣٪ کەم دەکاتەوە. تەنانەت دوو کاتژمێر بەکارهێنانی مۆبایل، لە شەودا، دەبێتە هۆی سەرکوتکردنی بەرچاوی ئەم هۆرمۆنە و تووشبوون بە بێخەوی. ئەم تیشکە دەستکردە لە شەودا، کاتژمێری بایۆلۆژیی لەش، هەڵدەخەڵەتێنێت و ڕیتمی خەو و بێداری¹ تا ١.٥ کاتژمێر دوا دەخات کە لە ئەنجامدا ڕەنگە ببێتە هۆکاری هاڵۆزیی خەوی قووڵ و بەرزبوونەوەی بەرگریی ئەنسۆلین و هەروەها ڕێگە بۆ تووشبوون بە کێشە دەروونی و مێتابۆلیکەکان خۆش دەکات. باشترین چارەسەر ئەوەیە کە لانیکەم دوو کاتژمێر پێش خەوتن، شاشەی ئامێرەکان خامۆش کرێن، یان بیخەنە سەر "دۆخی شەو²" یان چاویلکەی تایبەت بە تیشکی شین بەکار بهێندرێ. توێژینەوەکان دەریدەخەن کە ئەم ڕێکارانە دەتوانن سەرکوتکردنی مێلاتۆنین تا نزیکەی ٥٠٪ کەم بکەنەوە.1. Circadian rhythm2. Night mode سەرچاوەکان:🔗 pmc.ncbi.nlm.nih.gov/articles/PMC6751071/… pmc.ncbi.nlm.nih.gov/articles/PMC9424753/… هەرمان سەعیدیپێداچوونەوە: تەرانە فەتحی📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان:📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام 😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 یووتیووب 📱 لینکدین🎙پۆدکاست 🎙 کەستباکس
📖 مزگێنی بێ لە هاونیشتمانیانی هۆگری زانست و زانستدۆستان🙂 گەلۆ؛ هەر ئێستا دەتوانن لەسەر نەرمامێری ڕێگا بیسەری پۆدکاستی هۆژان بن و گوێتان بە زایەڵەی زانست بلاوێننەوە و کاتەکانتان بە چرای زانیاریی بڕاوپێکراو ڕوون کەنەوە...لە هەر شوێنێکی ئەو کوردستانە ڕەنگین و ئەو جیهانە بەرینەن، جا چ دوورن و چ نزیک، لە نەرمامێری ڕێگا بانگێشتی بیستنی پۆدکاستی هۆژانن...❗️ بۆ دابەزاندنی نەرمامێری ڕێگا لێرە کرتە بکە.📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان:📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام 😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 یووتیووب 📱 لینکدین🎙پۆدکاست 🎙 کەستباکس
📖 ئاوڕێک و سەرنجێک لەسەر براوەی جامی جیهانیی (مۆندیال) ٢٠٢٦ئەگەر لەبیرتان مابێت لە سەرەتای دەستپێکی مۆندیالی ٢٠٢٦، بە پشتبەستن بە توێژینەوە زانستییەکەی تیمی پڕۆفیسۆر ئەخیم زێیلێس، پێشبینیی ئاستی تیمەکانمان کرد.ئیسپانیا بوو بە پاڵەوان و پێشبینییەکە هاتە دی و دیتمان کە زانستی داتا و ئەلگۆریتمەکانی “فێربوونی ماشین”، بە وردییەکی سەرسوڕهێنەر پێشبینییەکانیان لە ڕاستییەوە نزیک کردووەتەوە.ئەم سەرکەوتنە تەنیا ڕوودانی پێشبینییەک نییە، بەڵکوو سەلمێنەری ئەوەیە کە بە دڵگەرمییەکی زیاتر دەکرێ بگوترێ: داهاتوو، ئێستاشی لەگەڵدا بێ هی زانستە.کەواتە کاتێک زانست بۆ تێگەیشتن لە هاڵۆزییەکانی جیهان، دەبێتە چرا، دەکرێ گەشبین بین بەوەی کە ڕێگە و ڕەوتی زانست بە باشترین ئەگەر دەتوانێ بۆ هەر پرسێکی مرۆیی وڵامێکی دروستمان بۆ بدۆزێتەوە و لەنێو ئەو هەمووە ئەگەر و ئەمما و گومانە لێڵەدا، دنیای مێشک و زەینمان فراوانتر و بەر چاومان ڕوونتر بکاتەوە.📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان:📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام 😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 یووتیووب 📱 لینکدین🎙پۆدکاست 🎙 کەستباکس