📖 کەپۆی ئەلیکترۆنی دەتوانێت وردبینانەتر لە مرۆڤ خۆراکی ماوەبەسەرچوو دەستنیشان بکات!ساڵانە ملیۆنان ک…
انتشار: 2026/07/06 16:31 UTCویرایش: 2026/08/01 00:04 UTCدریافت: 2026/08/15 01:53 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/15 01:53 UTC
📖 کەپۆی ئەلیکترۆنی دەتوانێت وردبینانەتر لە مرۆڤ خۆراکی ماوەبەسەرچوو دەستنیشان بکات!ساڵانە ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهان بەهۆی خۆراکە ماوەبەسەرچووەکان نەخۆش دەکەون، چونکە کەپۆی مرۆڤ ناتوانێت هەموو مەترسییەکان بدۆزێتەوە. بۆ چارەسەری ئەو دیاردەیە، توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیا لە بێرکلی¹ بە سەرپەرشتیی کارلا باسیل²، چیپێکی ئەلیکترۆنیی بچووکیان چێ کردووە، ئەو چیپە کەپۆیەکی دەستکردە و بە وردی و خێراییەکی زیاتر لە کەپۆی مرۆڤ بۆنی خۆراکە ماوەبەسەرچووەکان دەدۆزێتەوە.تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی بریتین لە:📖 پێکهاتەی فیزیکی: چیپەکە لە ١٦ هەستەوەری گازی لە بۆریی نانۆیی کاربۆن پێک هاتووە، کە لە پلەی گەرمیی ناو ماڵ کار دەکەن و بە شێوازێکی ئاسان و لە یەک قۆناغدا بەرهەم دەهێنرێن.📖 ژیریی دەستکرد: بە تەکنەلۆجیای فێربوونی ماشێن، سیستمەکە نەخشەی گازی دەخوێنێتەوە. وردبینیی گشتیی مۆدێلەکە %٩٢.٦ بووە، لە کاتێکدا لە دیاریکردنی تێکچوونی خۆراکدا گەیشتووەتە %٩٩.ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤاری سایێنس ئەدوانسدا³ بڵاو کراوەتەوە. لە داهاتوودا، بەرهەمهێنەران دەیانەوێت ئەم کەپۆ ئەلیکترۆنییە بخەنە ناو ساردکەرەوە زیرەکەکان یان لە ڕێگەی ئەپی مۆبایلەوە بەکاری بهێنن، بۆ ئەوەی بەکارهێنەران لە کاتی ماوەبەسەرچوونی خواردنەکانیان ئاگادار بکرێنەوە و تەندروست بمێننەوە.1- University of California, Berkeley 2- Carla Bassil3- Science Advances🔗 سەرچاوەئامادەکردن: زانا نەقشبەندیهەڵەگر: سەیران حوسەینی📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان:📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام 😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 یووتیووب 📱 لینکدین🎙پۆدکاست 🎙 کەستباکس






