ئەو کەس و بانگخوازانەی خشوعی نیفاق و دووڕوویان لەدڵدایە، ڕۆژێکدا دێت ئاشکرا ئەبن…ئەو ئیمامە گەورەیە…
انتشار: 2026/07/09 15:13 UTC
ئەو کەس و بانگخوازانەی خشوعی نیفاق و دووڕوویان لەدڵدایە، ڕۆژێکدا دێت ئاشکرا ئەبن…ئەو ئیمامە گەورەیەی کە بە شێوەیەکی زۆر جوان باسی خشوعی مونافیقینی کردووە، هاوەڵی بەڕێز حوڏەیفەی کوڕی یەمانە و دواتریش ئیمامی زانا بەدڵەکان ئیبنو قەییمی جەوزیەیە.ئیمامی حوذەیفە ڕەزای خوای لێبێت ناسراو بوو بەوەی نهێنییەکانی پێغەمبەری خوای لایە سەبارەت بە مونافیقەکان، دەفەرموێت: «إياكم وخشوع النفاق!»واتا: ئاگاداری خشوعی دووڕوویی بن!کاتێک لێیان پرسی: خشوعی دووڕوویی چییە؟ فەرمووی: «أن ترى الجسد خاشعاً والقلب ليس بخاشع» واتا: ئەوەیە کە دەبینیت جەستە و لاشەی کڕنۆش دەبەن و ملەکچ دیارن، بەڵام دڵی لێوانلێوە لە بێ ئاگایی و خشوعی تێدا نییە.جا ئیمامی ئیبن قەییمزیاتر لەسەر ئەمە بۆمان ئەدوێ لە کتێبی (الروح) و (مدارج السالكين) دا جیاوازییەکی زۆر جوان لە نێوان خشوعی ڕاستەقینە و خشوعی مونافیقین دەکات و دەڵێت: خشوعی ئیمان: بریتییە لە ملکەچبوونی دڵ بۆ گەورەیی خوای گەورە، کە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەندامەکانی تری جەستەش بە ئارامی و بە شێوەیەکی سروشتی لەبەر عەیبەی خۆیان و ترسی خوا کڕنۆش بەرن. خشوعی مونافیقین: تەنها خۆنواندنە بە لاشە و پەل و پۆکان، لە کاتێکدا دڵ پڕە لە ئارەزوو و ڕیا و کیبر، واتە ئەو کەسە بە ڕواڵەت خۆی بێدەنگ و کڕ نیشان دەدات، بەڵام دڵی نەرم و ملکەچ نییە.