دەوڵەمەندی لە ئیسلامبەشی یەکەم: بنچینەی تێگەیشتنوانەی چوارەم: هۆکارە ڕۆحی و ئەخلاقییەکانی هەژاریئای…
انتشار: 2026/08/17 12:42 UTCدریافت: 2026/08/21 20:55 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/21 20:55 UTC
دەوڵەمەندی لە ئیسلامبەشی یەکەم: بنچینەی تێگەیشتنوانەی چوارەم: هۆکارە ڕۆحی و ئەخلاقییەکانی هەژاریئایا تەنها کارکردن و زۆر قازانجکردن بۆ بەرەکەت بەسە؟ یان هەندێک هۆکاری ڕۆحی هەن کە ڕزق فراوان یان کەم دەکەن؟ئیسلام فێرمان دەکات کە ڕزق تەنها بە هۆکارە ماددییەکانەوە پەیوەست نییە، بەڵکو هەندێک کردار و هەڵسوکەوتی ڕۆحی کاریگەرییان لەسەر بەرەکەتی ڕزق هەیە.یەکەم: تەقواخوای گەورە دەفەرموێت:﴿وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ...﴾(سورەتی الطلاق، ئایەتەکانی ٢–٣). واتا: "هەر کەسێک لە خوا بترسێت (تەقواداربێت)، خوای گەورە ڕێگای دەربازبوونی بۆ دەڕەخسێنێت و لە شوێنێکەوە ڕزقی دەدات کە چاوەڕێی ناکات."تێگەیشتنتەقوا هۆکاری بەرەکەت و ڕزقی حەلالە، بەڵام ئەمە مانای وازهێنان لە هۆکارە ماددییەکان نییە.دووەم: سوپاسگوزاریخوای گەورە دەفەرموێت:﴿وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكُمْ لَئِن شَكَرْتُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ وَلَئِن كَفَرْتُمْ إِنَّ عَذَابِي لَشَدِيدٌ﴾(سورەتی إبراهیم، ئایەتی ٧) واتا: "ئەگەر سوپاسی نیعمەتەکانم بکەن، بە دڵنیاییەوە بۆتان زیاد دەکەم، وە ئەگەر ناشوکری بکەن، بەڕاستی سزای من سەختە."تێگەیشتنسوپاسگوزاری تەنها بە زمان نییە؛ بەکارهێنانی نیعمەتەکانی جەستەت لە ڕێگای بەدەستهێنانی حەلالیش سوپاسگوزاریە.سێیەم: سیلەی ڕەحمپێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی:«مَنْ أَحَبَّ أَنْ يُبْسَطَ لَهُ فِي رِزْقِهِ وَيُنْسَأَ لَهُ فِي أَثَرِهِ فَلْيَصِلْ رَحِمَهُ». واتا: "ئەوەی حەز دەکات ڕزقی فراوان بکرێت و تەمەنی پڕ بەرەکەت بێت، با پەیوەندی خزمایەتی بپارێزێت."(سەحیح بوخاری و سەحیح موسلیم).تێگەیشتنپەیوەندی خزمایەتی تەنها ئەرکێکی کۆمەڵایەتی نییە، بەڵکو هۆکارێکی شەرعییە بۆ بەرەکەتی ڕزق.گرنگترین تێبینینابێت حوکم لەسەر کەس بدەین، کە هەر هەژارێک بەهۆی گوناهەوە هەژارە.پێغەمبەران و پیاوچاکان تووشی تاقیکردنەوە بوون.هەژاری و دەوڵەمەندی هەردووکیان دەکرێ تاقیکردنەوە بن، و تەنها خوای گەورە زانیاری تەواوی لەسەر بەندەکانی هەیە.بەکورتی دەڵێم..تەقوا هۆکاری بەرەکەتی ڕزقە.شوکری نیعمەت ڕزق زیاد دەکات.پەیوەندی خزمایەتی هۆکارێکە بۆ فراوانی ڕزق.نابێت بۆ هەر بەدەیەکی خودا هەژاری بە گوناهـ یان دەوڵەمەندی بە ڕەزامەندی خوا لێک بدەینەوە.ئەرکی تۆ بۆ ئەم وانەیە:لە ئەم هەفتەیەدا سێ کردار ئەنجام بدە:- شوکری یەک نیعمەتی خوای گەورە بکە.- پەیوەندی بە یەکێک لە خزمەکانت بکە کە ماوەیەکە لێی بێئاگای.ـ لە دوعاکانتدا داوای ڕزقی حەلال و پڕ بەرەکەت لە خوای گەورە بکە.تێبینی: لە وانەیەکی تر دا بابەتی تەمبەڵی بە شێوەیەکی وردتر و سەربەخۆ باس دەکەین، چونکە تەمبەڵی یەکێکە لە "نەخۆشییەکانی دارایی" و پێویستی بە شیکردنەوەی فراوانتر هەیە.#زنجیرە_وانەی_دەوڵەمەندی_لە_ئیسلام.
