فێرکاری و پەروەردە،چەمکەکانی بەهێزبوونی کۆمەڵگایەکی زیندوو و بەئاوەز و پێگەیشتووە.ڕێکەوتی ۲۴ی گەلاو…
انتشار: 2026/08/18 17:22 UTCدریافت: 2026/08/22 01:02 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/22 01:02 UTC
فێرکاری و پەروەردە،چەمکەکانی بەهێزبوونی کۆمەڵگایەکی زیندوو و بەئاوەز و پێگەیشتووە.ڕێکەوتی ۲۴ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ی کوردیپەنێلێک لە سەر تەوەری ئاو و سەرچاوە ئاوییەکان و چۆنیەتی بەکارهێنانی ئاو بۆ کشتوکاڵ، بە بەشداری گەرموگوڕی ئەندامانی بیرسەوزی ڕێکخراوی سەوزی چیا، نوێنەری ڕێکخراوە مەدەنییەکان و هەروەها تەشریفهێنانی چەند ژینگەپارێزێکی قەڵادزێی باشووری کوردستان، لە لایەن کومیتەی فێرکاری ڕێکخراوی سەوزی چیا بەڕێوە چوو.پەنێلەکە لە سەر خاڵی سەرەکی و جەوهەری هێشتنەوەی ئاو و سەرچاوە ئاوییەکان وەک هۆی سەرەکیی و مانەوەی ژیان بە وردی بەر باس خراو و ڕێکارەکانی کەڵکوەرگرتنی درووست لە سەرچاوە ئاوییەکان بۆ پێشگرتن لە بەفیرۆچوون و بەخەسارچوون شرۆڤە کرا.@chya_ngo




