ناوت لە دەنگی مندا شەپۆلی ڕوونی ڕووباردەمداتە دەستی ڕێژنە و دەمکاتە چۆمی ئازاردەبم بە خۆرەتاوێک لە…
انتشار: 2026/07/11 03:48 UTCدریافت: 2026/08/06 08:14 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/06 08:14 UTC
ناوت لە دەنگی مندا شەپۆلی ڕوونی ڕووباردەمداتە دەستی ڕێژنە و دەمکاتە چۆمی ئازاردەبم بە خۆرەتاوێک لە بازنەی قۆڵی تۆداهەتا بۆ خەونی پاییز بەجێم نەهێڵی ئەوجارهەزار گەڵای وەریوم لە قامووسی ئەوینداجامانەیەک لە ڕەنگی چیا و خەونێکی سەر دارنیگای ژنێکی ماندووی شەقامی تاڵی غوربەتشەپۆل شەپۆل غەریبی دەڕژێ لە چاوی دڵدارسڵاوێک چاوەڕێتم لە یادگاریی کتێبێکتژی لە بۆنی عیشق و لە شیعر و ماچ و هاواربە ئامێزی هەتاوی ئاڵام سپاردی وەک چۆنکە پێشمەرگەی وشەی خۆم دەچێتە سەنگەری شارڕەسووڵ_سوڵتانی🌻🌻 هەواڵەکانی قەرەگوێز 🌻🌻🆔 @GHAREGOIZ

