کەسێک هاتە لام و زۆر خەمبار دیاربو..وتم خێرە وتی نزیکەی دومانگە رۆژانە ئەگریم بۆ کەسێکی زۆر ئەزیزم…
انتشار: 2026/08/14 21:00 UTCدریافت: 2026/08/21 18:15 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/21 18:15 UTC
کەسێک هاتە لام و زۆر خەمبار دیاربو..وتم خێرە وتی نزیکەی دومانگە رۆژانە ئەگریم بۆ کەسێکی زۆر ئەزیزم کە زۆر یارمەتی داوم و ژیانی منی گۆڕی و بو بە هۆکاری هیدات دانم و زا هێنانم لە گوناح و ماڵ وێرانیم ، ئەوەندەم ئاگا لێبو نەخۆش کەوت و سەفەری کردوە بۆ چارەسەر ئیتر نازانم هەواڵی چیە هەمو دەقە و سەعاتێک چاوم لە هەواڵێکێتی بەس مابێت یان سەلامەت بێت بەڕاستی ژیانم هەموی تاڵ بوە....لەو کاتە وتم ئەبێت ئازاری یەعقوبی پێغەمبەر ویسف چەن زەحمەت بوبێت سی ساڵ چاوەڕوانی عەزیزێک بیت و هەوڵی نەزانی و هەمو سات و کاتێک چاوەڕوانبیت بەڕاستی هەندێ ئازار هەیە تەنها خاوەن ئازارەکان چێژی ئەزانن..لەم چەن ڕۆژە لەسەر مەرگی ئافرەتێک کە زیاتر لە ١٥ ساڵە لە چاوەڕوانی کوڕی بو تەنها ئەیوت کوا نەهاتەوە تا ڕوحی دەرچو..یاڕەبی چۆن چاوی یەعقوبت شاد کرد بە دیدەنی یوسفی نەبی چاوی ئەو کەسانەش شاد کەیت بە هەواڵێکی خۆشی ئەزیزانیان و گەیشتن پێیان پێشی مرد..امين



