کتێبی پڕ بایەخی " لە دۆمینۆی کەوتن بۆ نەزمێکی نۆیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەجەخت لەسەر دیپڵۆماسی " ✍ ن…
انتشار: 2026/07/10 20:00 UTC
کتێبی پڕ بایەخی " لە دۆمینۆی کەوتن بۆ نەزمێکی نۆیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەجەخت لەسەر دیپڵۆماسی " ✍ نوسینی دوکتۆر توورەج کەریمی چاپ و بەڵاو کرایەوە خۆێندنی ئەم کتێبە پێشنیاری ئێمەیە بۆ ئەو کەسانەی تامەزروو و هەڵسوڕاوی کێشەی کوردن. t.me/kurdokurdistan%D9%86%D9%88%D9%88%D8%… لەم کتێبەدا بەنیازە بە پشتبەستن بەو گۆڕانکارییانەی کە لە دوای بوونی داعیشەوە ڕوویانداوە، هەر وەها شەڕی نێوان ئیرسائیل و حەماس و حزبو ڵڵی لوبنان و بێگومان ئێرانیش لە لیەک و ئەو پێشهاتە خێرایانەی کە لە سووریا ڕوویانداوە، بە مەبەستی شیکردنەوەی سوودەکانی ئەم گۆڕانکارییانە بۆ بەرژە وەندی گرووپە ناوچەیی و ترانس-هەرێمییە پەیوەندی دارەکان، تیۆری هاوسەنگی هێز، و کۆ مپلێکسیئەمنی ناوچەیی، بە دواداچوون بۆ پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات. ڕۆژهەڵتی ناوەڕ است ناوچەیەکی ترانزه کشوەڕییه و زۆربەی ڕۆژئاوای ئاسیا و میرس لەخۆ دەگرێت. ئەم ناوچەیە شوێنی فەرهەنگی و نەتەوەی جۆراوجۆر، وەکوو فارس، کورد، ئاشووری، تورکی ئەنادۆڵ، ئیرسائیل، عەڕەب و بەربەرییە. زمانەکانی سەرەکیی ناوچەکە بریتین لە فارسی، تورکی ئازەربایجانی، کوردی، بەلوچی، ئاشووری، تورکی ئەستەنبوڵ، عەڕەبی و عیبری. لە هەندێک چوارچێو ەدا، زاراوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕ استی فراوانکراو لەم دواییانەدا وڵتانی ئەفغانستان، پاکستان، قەوقاز، ئاسیای ناوەڕاست و باکووری ئەفریقای گرتۆتەوە، کە جگە لەوەی گوترا، زمانەکانی ئوردو و وپەشتۆیش دەگرێتەوە. تایبەمتەندی جوگرافی و سرتاتژیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەموو زلهێزێکی گەورەی ناچار کردووە بەدرێژایی مێژوو بەرژەوەندییەکانی خۆی لە ناوچەکەدا بەرەوپێش ببات. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جگە لە تایبەمتەندی جوگرافی و سرتاتیجی، شو ێنی لەدایکبوون و ناوەندی ڕۆحی سێ ئایینی یەکتاپەرستی گەورەیە کە بریتین لە مەسیحی، جوولەکە و ئیسلام. بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی جیۆپۆ لەتیکییەکەی، هەر ملمالنێیەکی نێوان دەوڵەتان یان نێوان دەوڵەتان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕ استدا، نەک تەنیا توانای ناسەقامگیری گشتی ناوچەکە یان تێکدانی هاوسەنگی هێزی ناوچەیی هەیە، بەڵکوو کاریگەری لەسەر سەقامگیری جیهانیش هەیە. لەبەر ئەم هۆ کارانە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوەندێکی سەرەکی کاروباری جیهانی بووە. لە ڕووی ئابووری و سیاسی و کولتوورییەوە، ناوچەیەکی هەستیارە.t.me/kurdokurdistan


