پرسیم بایەقۆش هاودەردے دەردم دۆستے هاوڕاز و هەناسەے سەردم من پەروانەڪەے وێڵ و دێوانەم جێ گیرے قەیسے…
انتشار: 2026/07/09 11:18 UTC
پرسیم بایەقۆش هاودەردے دەردم دۆستے هاوڕاز و هەناسەے سەردم من پەروانەڪەے وێڵ و دێوانەم جێ گیرے قەیسے ڕسواے زەمانەم پەڕو پۆ سووتاو لە خێڵ جێ ماوم تیرے عەشقے شەم لە جەرگے داوم بایەقۆش وتے شێتـے سەوداسەر ڕسواے زەمانە وێڵے دەشت چ دەر خێڵ پێچایەوە چۆوە بۆ لەیــــلاخ بۆ من جێے چۆڵ ما بۆ تۆش ئاخ و داخلە شومے چارەم من وا مامەوە بە نائـومێـدے بەسـەودامــەوە ئاخ چے بڪەم لە دەست چەوتے زەمانە ڕوو لە هــەر ڪـوێ ڪــەم بۆتە وێــــرانە✍مامۆستا وەلی دێوانە@marivanii


