ئەمڕۆ گەلاوێژ ئەنگوت و مزگێنی نەمانی گەرما درا!گــــەلاوێژ دهکەوێت یان دەئەنگوێت واتای چییه؟ئەمڕۆ…
انتشار: 2026/08/06 08:10 UTCدریافت: 2026/08/07 00:45 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/07 00:45 UTC
ئەمڕۆ گەلاوێژ ئەنگوت و مزگێنی نەمانی گەرما درا!گــــەلاوێژ دهکەوێت یان دەئەنگوێت واتای چییه؟ئەمڕۆ ١٥ی گەلاوێژە و هاوین نیوە دەبێت کە پێی دەوترێ گەلاوێژ ئەنگوت!گەلاوێژ کەوتن یان ئەنگوتن ، واتا ئەستێرەی گەلاوێژ لەئاسمان بەدیارکەوت ، ساڵانە لە ١٥ی گەلاوێژی هەموو ساڵێک ئەستێرەی گەلاوێژ دەکەوێت یان دەئەنگوێت ، ئەمەش نیشانەی فێنک بوونە بە تایبەت لە شەوان وە تا ڕادەیەک کۆتایی بە گەرما دێت . ساڵانە لە دوای ڕۆیشتنی 45 ڕۆژ لە وەرزی هاوین لەشەوی ١٥ ، ئەستێرەی درەوشاوەی گەلاوێژ لەئاسمان دەردەکەوێت و بەخێرایی بەئاسماندا تێدەپەڕێت , لەگەڵ دەرکەوتنی ئەستێرەی گەلاوێژ ، شەوانە کەش و هەوا فێنك دەبێت و ، مزگێنی نەمانی گەرمای هاوین و فێنکبونی کەش و هەوا بەخەڵك دەدات . لەکۆندا کاتێك گەلاوێژ دەئەنگوت، خەڵك پێشوازییەکی گەرمیان لێ دەکرد ، وەك مژدەی سەرکەوتن بەسەر گەرمای هاوین پێناسەیان دەکرد ، بەڵام ئێستا نەك هەر پێشوازی لێ ناکرێ ، بەڵکو کاتەکەشی نازانن ...@marivanii



