🔷سێ دەرهێنەری کورد، بوون بە براوەی فستیواڵی فیلمی چەمچەماڵ🔹شەشەمین خولی فستیواڵی فیلمی چەمچەماڵ کۆت…
انتشار: 2026/06/27 07:05 UTC
🔷سێ دەرهێنەری کورد، بوون بە براوەی فستیواڵی فیلمی چەمچەماڵ🔹شەشەمین خولی فستیواڵی فیلمی چەمچەماڵ کۆتایی هات و "ژیان لە ئەرشیف دا"، "کۆشکی مێروولەکان" و "لیمۆ هەموو شتێکی دەزانی" وەک براوەکانی فێستیڤاڵ هەڵبژێردران🔹شەشەمین فێستیڤاڵی فیلمی جینۆسایدی چەمچەماڵ لە ٢١ تا ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ لە شاری چەمچەماڵی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو. فێستیڤاڵەکە بوو بە میوانداری سینەماکارانی کورد لە دوو بەش دا بە ناوەکانی "جینۆساید" و "کورنەر".🔹لە بەشی "جینۆساید دا " فیلمی دۆکیۆمێنتاری "ژیان لە ئەرشیف دا" لە دەرهێنانی بۆرهان ئەحمەدی وەک باشترین فیلمی دیکۆمێنتاری فستیواڵ دەسنیشان کرا.هەروەها لە هەمان بەشدا، تۆفێق ئەمانی خەڵاتی باشترین فیلمی چیرۆکی بۆ فیلمی "کۆشکی مێروولەکان" بەدەستهێنا.🔹لە کۆتایی دا لە بەشی "کۆرنەر"دا کورتە فیلمی "لیمۆ هەموو شتێکی دەزانی" لە دەرهێنانی ئیدریس مەحمودیان وەک باشترین فیلمی ئەم بەشە هەڵبژێردرا.🔹فێستیڤاڵی فیلمی جینۆسایدی چەمچەماڵ ساڵانە لە سەر بابەتی جینۆساید و کۆمەڵ کوژی و گرنگی دان بە پرسە مرۆڤی و مێژوویی و.....@mariwankhabar مریوان خبر




