🔷١٣ی گەلاوێژ، ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا ڕەفیق حیلمی 🔹ڕەفیق حیلمی لە ساڵی ١٨٩٨ لە شاری کەرکووک لەدا…
انتشار: 2026/08/04 09:04 UTCدریافت: 2026/08/05 01:32 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/05 01:32 UTC
🔷١٣ی گەلاوێژ، ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا ڕەفیق حیلمی 🔹ڕەفیق حیلمی لە ساڵی ١٨٩٨ لە شاری کەرکووک لەدایک بووە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە کەرکووک و سلێمانی و ئامادەیی لە بەغدا و پەیمانگای ئەندازەی لە ئەستەمبۆڵ تەواو کردووە و لە ساڵی ١٩٢٠ گەڕاوەتەوە کوردستان و بووەتە مامۆستایەکی پسپۆڕی ئەندازە و بیرکاری.مامۆستا ڕەفیق حیلمی لە گەڵ ئەوەی ناودارێکی ڕامیاری گەورە بوو، لە ھەمان کاتیشدا شاعیر و مێژوونووس و وەرگێڕ و ڕەخنەگری لێھاتووی وێژەی کوردیش بوو، لە ماوەی ژیاندا ئەم بەرھەمانەی داناوە و بە چاپی گەیاندوون.🔹 یاداشتەکانی ڕەفیق حیلمی 🔹کورد لە بەرەبەیانی مێژووەوە تا ١٩٢٠، بە زمانی عەرەبی 🔹خولاسەی مەسەلەی کورد، لە فەڕەنسییەوە کردوویەتی بە کوردی 🔹 شیعر و ئەدەبیاتی کوردی، بەرگی یەکەم، لە ١٩٤١؛ بەرگی دووەم، لە ١٩٥٦ و...ڕەفیق حیلمی لە ٤ی ئوگۆستی ١٩٦٠ی زایینی لە بەغدا کۆچی دوایی کرد و ھەر لەوێش بەخاک سپێردراوە.✍ ڤەژین میدیا @mariwankhabar مریوان خبر🔷١٣ی گەلاوێژ، ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا ڕەفیق حیلمی 🔹ڕەفیق حیلمی لە ساڵی ١٨٩٨ لە شاری کەرکووک لەدایک بووە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە کەرکووک و سلێمانی و ئامادەیی لە بەغدا و پەیمانگای ئەندازەی لە ئەستەمبۆڵ تەواو کردووە و لە ساڵی ١٩٢٠ گەڕاوەتەوە کوردستان و بووەتە مامۆستایەکی پسپۆڕی ئەندازە و بیرکاری.مامۆستا ڕەفیق حیلمی لە گەڵ ئەوەی ناودارێکی ڕامیاری گەورە بوو، لە ھەمان کاتیشدا شاعیر و مێژوونووس و وەرگێڕ و ڕەخنەگری لێھاتووی وێژەی کوردیش بوو، لە ماوەی ژیاندا ئەم بەرھەمانەی داناوە و بە چاپی گەیاندوون.🔹 یاداشتەکانی ڕەفیق حیلمی 🔹کورد لە بەرەبەیانی مێژووەوە تا ١٩٢٠، بە زمانی عەرەبی 🔹خولاسەی مەسەلەی کورد، لە فەڕەنسییەوە کردوویەتی بە کوردی 🔹 شیعر و ئەدەبیاتی کوردی، بەرگی یەکەم، لە ١٩٤١؛ بەرگی دووەم، لە ١٩٥٦ و...ڕەفیق حیلمی لە ٤ی ئوگۆستی ١٩٦٠ی زایینی لە بەغدا کۆچی دوایی کرد و ھەر لەوێش بەخاک سپێردراوە.✍ ڤەژین میدیا @mariwankhabar مریوان خبر


