🏵ئەو پشتێنەی کە ڕۆژێک خاوەنەکانی محەمەدعەلی کلای، مایک تایسۆن و تایسۆن فیوری بوون، ئەمڕۆ لەسەر شانی…
انتشار: 2026/06/28 19:57 UTC
🏵ئەو پشتێنەی کە ڕۆژێک خاوەنەکانی محەمەدعەلی کلای، مایک تایسۆن و تایسۆن فیوری بوون، ئەمڕۆ لەسەر شانی شێری کوردستان، عەگید کابەیێل دەدرەوشێتەوەئەم سەرکەوتنە لە بردنەوەیەکی وەرزشیی ئاسایی زیاترە؛ چونکە کابایل ئێستا بە فەرمی «یەکەمین پاڵەوانی کوردی کێشی قورسە لە مێژووی بۆکسی جیهاندا».پشتێنی WBC (ئەنجومەنی جیهانی بۆکس - World Boxing Council) بێ گومان یەکێکە لە هێما هەرە بەناوبانگ، باوەڕپێکراو و ناسراوەکانی جیهانی بۆکسی پرۆفیشناڵ. ئەم پشتێنە سەوز و زێڕینە، ئاواتی هەر بۆکسێنەرێکە کە پێ دەنێتە ناو ڕینگەوە.عەگید کابەیێل دوای بەدەستهێنانی نازناوەکە نووسیویەتی:«باوڕنەکردنییە. لە ئەمڕۆوە من پاڵەوانی کێشی قورسی جیهانم لە WBC... یەکەمین پاڵەوانی کوردی جیهان لە مێژووی کێشی قورسدا و یەکەمین پاڵەوانی کێشی قورسی ئەڵمانیا لە ماوەی نزیکەی ١٠٠ ساڵی ڕابردوودا. وشەکان ناتوانن ئەو هەستە دەربڕن کە ئێستا هەمە.»ئەم ڕاگەیەندراوە بە خێرایی بوو بە سەردێڕی یەکەمی میدیا وەرزشییەکانی جیهان. سەرنج خستنە سەرە ڕاستەوخۆکەی کابەیێل لەسەر ناسنامەی کوردییەکەی، ئەم دەستکەوتەی گۆڕیوە بۆ پەیامێکی کولتووری و مێژوویی گەورە. لە کاتێکدا ئەو وەک هاووڵاتییەکی ئەڵمانی تەڵسمی ١٠٠ ساڵەی بۆکسی ئەو وڵاتەی شکاندووە، بەڵام جەختکردنەوەی لەسەر کوردبوونی، دڵی ملیۆنان کوردی لە سەرانسەری جیهاندا خۆش کردووەو سەریان بەرز کردووتەوە.پشتێنی WBC کە ڕۆژگارێک لەسەر شانەکانی محەمەد عەلی کلای، مایک تایسۆن و تایسۆن فیوری دەدرەوشایەوە، ئێستا خاوەنێکی نوێی هەیە کە لە ناخی کۆڵنەدان و خەبات بۆ سەلماندنی خۆی هاتووە. کابەیێل لە درێژەی پەیامەکەیدا هۆشدارییەکی توندی دایە هەموو ڕکابەرەکانی ئەم کێشە و گوتی:«من هەرچی لە توانامدا بێت دەیکەم بۆ ئەوەی ئەم پشتێنە بۆ ماوەیەکی درێژ بپارێزم و نازناوی زیاتر بۆ کۆکراوەکەم زیاد بکەم...»ئەم سەرکەوتنە مەزنە، هاوکێشەکانی پۆلێنی کێشی قورسی بەتەواوی شێواند. ئێستا میدیا گەورەکانی وەرزش باس لە کابایل دەکەن وەک “دێوەزمەی نوێ و ڕانەگیراوی” بۆکسێن.جەختکردنەوەی کابەیێل لەسەر ناسنامەکەی، نەک تەنها هەوادارانی لە ئەورووپا، بەڵکو بنکەیەکی جەماوەریی زیاتر لە ٤٠ ملیۆنی و بە توندی دەمارگیر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرانسەری جیهان دەخاتە پشتی کە بۆ پاڵەوانەکەیان دێنە مەیدان.جیهانی بۆکس ئێستا دەبێت خۆی لەگەڵ پاشا نوێیەکە بگونجێنێت؛ شەڕکەرێک کە نەک تەنها بۆ شانازیی کەسیی خۆی، بەڵکو بۆ مێژوونووسینەوەی نەتەوەیەک لە ناو ڕینگدا دەجەنگێت.➖➖➖➖➖➖🌅میدیای سەربەرزی@midyayserberzi


