سزادانی عەبدولـلەتیف ئەحمەد و لادانی لە پیشەی مامۆستایەتی زانکۆی سلێمانی بۆ هەتا هەتایە.پاش پێشکەشک…
انتشار: 2026/07/01 17:52 UTC
سزادانی عەبدولـلەتیف ئەحمەد و لادانی لە پیشەی مامۆستایەتی زانکۆی سلێمانی بۆ هەتا هەتایە.پاش پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوەی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی لە دۆسییەی عەبدولـلەتیف ئەحمەد و پێشکەشکردنی بە وەزارەتى خوێندنی باڵا، ئەمڕۆ وەزیری خوێندنی باڵا بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسیەکە دا.بەپێی نووسراوەکە، وەزیری خوێندنی باڵا بڕیاریدا بە سزادانی عەبدولـلەتیف ئەحمەد و لادانی لە پیشەی مامۆستایەتی زانکۆی سلێمانی بۆ هەتا هەتایە.بە پێی ئەو جۆرە سزایە کە لە یاسای خزمەتی گشتییدا هاتووە، جارێکی تر ئەو مامۆستایە ناتوانێت لە کەرتى گشتییدا کار بکاتەوە و هەروەها خزمەتی هەموو ئەو ساڵانەشی وەک مامۆستا لێی بێبەش دەکرێت و خانەنشین ناکرێت.دەقی نووسراوەکەی وەزارەت لەسەر دۆسیەکە بەم شێوەیەیە:ئاماژە بە نووسراوی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی لە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٦/٢٤) و دوا بەدوای نووسراومان لە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٦/٢٨)، ههروهها ئاماژە بە نووسراوی دووهمی زانکۆی سلێمانی لە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٧/١) تایبەت بە ئەنجامی لیژنەی لێکۆڵینەوەی کەیسی د. عبداللطيف احمد مصطفی، مامۆستا لە کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان/ زانکۆی سلێمانی، کە بەفەرمانی زانکۆیی لە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٦/١٨) پێکهێندراوە و بە ئامادەبوونی بەڕێز نوێنەری داواکاری گشتی، پاڵپشت بە ماددەی (٤/ بڕگەی ٨ و ٩) لە یاسای بەرزەفتی فەرمانبەرانی دەوڵەت ژمارە (١٤) ی ساڵی (١٩٩١) بەپێی ئەو دەسەڵاتەی کە پێماندراوە بڕیارماندا بە:پێدانی سزای (العزل) بە (د. عبداللطيف احمد مصطفی) مامۆستا لە کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان/زانکۆی سلێمانی، پاڵپشت بە هەمان یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە ماددەی (٨/ بڕگەی ٨).د. ئارام محمد قادروەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیt.me/Midyafayl/961%E2%80%8F%E2%80%8C%E2%9… سەربەرزی@midyayserberzi




