#هۆنراوە: شاری دڵ گوڵەکەم! شاری دڵم پاییزە لێی داوە، بڕۆ تۆ گەشی، هەڵدەپڕووکێی، مەیە ئەو ناوە، بڕۆ…
انتشار: 2026/08/06 16:06 UTCدریافت: 2026/08/08 10:53 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/08 10:53 UTC
#هۆنراوە: شاری دڵ گوڵەکەم! شاری دڵم پاییزە لێی داوە، بڕۆ تۆ گەشی، هەڵدەپڕووکێی، مەیە ئەو ناوە، بڕۆ چۆڵگەیە و کاکی بە کاکی، نییە تێیدا نەفەرێ ڕێگەی ئەم شارە بە داوی خەمە تەنراوە بڕۆ نامەوێ پێت لە چڵی داوی خەمێ گیر بێ گوڵم! زولفی تۆ بۆ دڵی سەدها وەکوو من…#گۆرانی: شاری دڵگوڵەکەم! شاری دڵم پاییزە لێی داوە، بڕۆ تۆ گەشی، هەڵدەپڕووکێی، مەیە ئەو ناوە، بڕۆچۆڵگەیە و کاکی بە کاکی، نییە تێیدا نەفەرێڕێگەی ئەم شارە بە داوی خەمە تەنراوە بڕۆنامەوێ پێت لە چڵی داوی خەمێ گیر بێ گوڵم! زولفی تۆ بۆ دڵی سەدها وەکوو من داوە بڕۆبولبولی بێکەسی دمپڕ لە هەرا جواب کە، بڵێ: تۆ دەبێ هەر قەفەسی بی، بەشە، وا بڕاوە، بڕۆگوڵەکەم! شاری دڵم بۆمبی جەفای بوو بە خەڵاتتا لەشت بەم گڕەمشقاڵە نەسووتاوە بڕۆشارەکەم چونکە لەوێ شووشەی شەو پاکی شکامەیە تۆ، بولبولەکانی هەموو گیراوە، بڕۆهەموو کەس لێرە دەزانن کە دنەی شێعری منیلە هەموو بەزمێ ئەوینی من و تۆ قاوە بڕۆتۆ هەڵۆی بەرزەفڕی، شاری دڵم نزمە لەبۆتبێبەڵا بی گوڵەکەم! کوا ئەوە جێی ڕاوە؟ بڕۆهەر دەبێ ڕۆژێ بە ئازادی لەگەڵ یەک بدوێینئێستە وا دڵ بە تەمی وستەوە تاساوە بڕۆگەر دەترسی لەوە «ئاسۆ» خەمی تۆی دەرچێ لە دڵ تا ئەبەد تەوقی وەفای تۆی لە ملا ماوە، بڕۆ✍🏼هۆنەر: مامۆستا #ئاسۆ🎙گۆرانیبێژ: مامۆستا #حەسەن_دەرزیhttps://t.me/Midyafayl/975➖➖➖➖➖➖🌅لە میدیای سەربەرزی هاوڕێمان بنTelegram | Instagram


