📚 ئەو دەستپێکانەی قەوامیان هەیە!خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانەکانی شارام قەوامی ✍ ئەمیر عەبدوڵاپوور📝«شێوازی…
انتشار: 2026/06/18 21:20 UTC
📚 ئەو دەستپێکانەی قەوامیان هەیە!خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانەکانی شارام قەوامی ✍ ئەمیر عەبدوڵاپوور📝«شێوازی جیاواز بۆ دەستپێکردنی ڕۆمان لەئارادایە. ڕۆمان دەتوانێت بە گەورەکردنەوەی بەشێک لە دیمەنی شار وەکوو پرێسپێکتیڤێک یان وەکوو کتێبێکی ڕێبەری گەشتیاری سەبارەت بە شوێنەوارەکان دەست پێ بکات. زۆر جار ڕۆمان لە نێوەڕاستی گفتوگۆی دوو کەسەوە دەست پێ دەکات، هەندێک جاریش گێڕەرەوە خۆی دەناسێنێت (هەمان، ل ٣٠) زۆربەی ڕۆمانەکان لەڕێگەی «چیرۆک لە چیرۆکدا» دەست پێ دەکرێن، کە یان ڕوونی دەکەنەوە کە چیرۆکی سەرەکی چۆن درووست بووە یان ئەوەیکە دەیکاتە دووبارە گێڕانەوەیەک بۆ خوێنەرێکی خەیاڵی. (هەمان، ل ٣١ ). لە ڕۆمانی دڵی تاریکیی جۆزێف کۆنراددا، گێرەرەوەیەکی نەناسراو دەڵێت کە مارلۆ خەریکە ئەزموونەکانی خۆی لە کۆنگۆ بۆ کۆمەڵێک لە هاوڕێکانی دەگێڕێتەوە کە لەسەر سەکۆی کەشتییەکی بچووکی سەیرانکردن لە ڕووبەری ڕووباری تەیمز دانیشتوون و مارلۆ ئاوها دەست بە قسەکردن دەکات: ئەمەش یەکێک لە شوێنە تاریکەکانی زەوی بوو. ژمارەیەک ڕۆمان لەڕێگەی ڕوونکردنەوە دەست پێ دەکرێن. «ئەفسانەی چیای ئاگری»ی یەشار کەماڵ لەمیانی وەسفکردنی گۆلێکەوە دەست پێ دەکرێت. «گۆلێک بەسەر دوندی چیای ئاگرییەوەیە چوار هەزار و دووسەت مەتر بڵندە. نێوی گۆلی کووپەیە، هەر هێندەی شوێن جۆخینێک دەبێ، تا بڵێی قووڵە».» ✅ ئەم وتارە لەم بەستەرە بخوێنەرەوە:jineftin.krd/2026/06/10/%D8%A6%DB%95%D9%8…




