کۆبوونەوەی سەرۆکی شارەوانی لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان بۆ ڕێزلێنان لە ڕۆژنامەنوسان و میدیاکاران▪️لە کۆبوونەو…
انتشار: 2026/08/11 04:46 UTCدریافت: 2026/08/12 07:40 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/12 07:40 UTC
کۆبوونەوەی سەرۆکی شارەوانی لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان بۆ ڕێزلێنان لە ڕۆژنامەنوسان و میدیاکاران▪️لە کۆبوونەوەیەکدا کە زیاتر لە ٣ کاتژمێری خایاند، شۆرا و شارەوانی و ڕۆژنامەنوسان پرس و کێشەی شاریان وروژاند و داوایان کرد شارەوانی بەدواداچوون بکات و چارەنووسیان دیاری بکات، هەروەها ڕۆژنامەنووسان ڕەخنەیان لە نەبوونی کۆبوونەوەی ڕێکوپێکی ڕاگەیاندن لە ٥ساڵی ڕابردوودا گرت و داوای بەردەوامی کۆبوونەوەی وەڵامدانەوە بۆ پرسەکان کرد▪️ئیمامی بە ئاماژەدان بە قەبارەی بەرفراوانی چالاکییەکانی گەشەپێدانی شارەوانی لە ساڵانی ڕابردوودا ڕایگەیاند کە قیرکردنی شەقامەکان، چاککردنەوە و باشترکردنی کوچە و کۆڵانەکان، دروستکردنی پشتێنەیەکی نوێ (شەقامی کەلهور)، ڕێکخستنی گۆڕستانەکانی حاج ئیبراهیم و حەسەن گایەر و ڕێڕەوەکانی شارۆچکەی پیشەسازی، پەرەپێدانی فەزای سەوزایی و بوژاندنەوەی پارکی سارەون لە نێوانیاندا بوون▪️شارەوانی جوانڕۆ بۆ ماوەی ٤ ساڵ لەسەریەک توانی نازناوی شارەوانی باڵای پارێزگاکە بەدەستبهێنێت و قەبارەی ئەو چالاکییانەی لەم ماوەیەدا لە کەرتە جیاوازەکاندا ئەنجامدراون لە ڕووی پانتاییەوە لەسەر ئاستی پارێزگاکان بێ وێنە بووە.🔰🛑🔰@NuceQalawiShahoکۆبوونەوەی سەرۆکی شارەوانی لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان بۆ ڕێزلێنان لە ڕۆژنامەنوسان و میدیاکاران▪️لە کۆبوونەوەیەکدا کە زیاتر لە ٣ کاتژمێری خایاند، شۆرا و شارەوانی و ڕۆژنامەنوسان پرس و کێشەی شاریان وروژاند و داوایان کرد شارەوانی بەدواداچوون بکات و چارەنووسیان دیاری بکات، هەروەها ڕۆژنامەنووسان ڕەخنەیان لە نەبوونی کۆبوونەوەی ڕێکوپێکی ڕاگەیاندن لە ٥ساڵی ڕابردوودا گرت و داوای بەردەوامی کۆبوونەوەی وەڵامدانەوە بۆ پرسەکان کرد▪️ئیمامی بە ئاماژەدان بە قەبارەی بەرفراوانی چالاکییەکانی گەشەپێدانی شارەوانی لە ساڵانی ڕابردوودا ڕایگەیاند کە قیرکردنی شەقامەکان، چاککردنەوە و باشترکردنی کوچە و کۆڵانەکان، دروستکردنی پشتێنەیەکی نوێ (شەقامی کەلهور)، ڕێکخستنی گۆڕستانەکانی حاج ئیبراهیم و حەسەن گایەر و ڕێڕەوەکانی شارۆچکەی پیشەسازی، پەرەپێدانی فەزای سەوزایی و بوژاندنەوەی پارکی سارەون لە نێوانیاندا بوون▪️شارەوانی جوانڕۆ بۆ ماوەی ٤ ساڵ لەسەریەک توانی نازناوی شارەوانی باڵای پارێزگاکە بەدەستبهێنێت و قەبارەی ئەو چالاکییانەی لەم ماوەیەدا لە کەرتە جیاوازەکاندا ئەنجامدراون لە ڕووی پانتاییەوە لەسەر ئاستی پارێزگاکان بێ وێنە بووە.🔰🛑🔰@NuceQalawiShaho


