هەندێک مرۆڤ بە ژیانەوە وانە دەڵێن، هەندێکی تر بە مردنیان مێژوو دەنووسن.ئەمڕۆ، لە ساڵیادی شەهید بوونی خەبات ئەمینی، حەمید مورادی و چیاکۆ یوسفینژاددا، سەری ڕێز دادەنێین بۆ سێ دڵسۆزی سروشت کە لە هەناسەی دواییدا، لە نێوان گڕی ئاگری کێوی ئاویەر، ژیانیان کردە قوربانی بۆ ئەوەی دارستانێک، دارێک، باڵندەیەک یان ژیانێک لە سووتان ڕزگار بێت. ئەوان بە کردار سەلماندیان کە خۆشەویستی بۆ نیشتمان و سروشت، تەنها وشە نییە؛ بەڵکو ئامادەبوونە بۆ دانانی گرانبەهاترین شت، واتە ژیان.بەڵام خەبات، حەمید و چیاکۆ تەنها نین. لە پاش هەر دارێکی سووتاو، چیرۆکی قوربانییەکی دیکە هەیە. لە مەریوان، لە پاوە، لە پێنجوێن، لە هەڵەبجە و لە زۆر شوێنی دیکەی کوردستان، ژینگەپارێزان و خۆبەخشانێک هەن کە لە بەرامبەر ئاگر و مەترسی، پاشەکشەیان نەکرد و بە خوێنی خۆیان مانای پاراستنی سروشتیان نووسیەوە. ئەوان هەموویان ئەندامی یەک کاروانن؛ کاروانی ژیان، ئومێد و بەرپرسیاری.ئەم قوربانییانە لە هەمان کاتدا بانگەوازێکی ڕوونن بۆ هەموومان؛ پاراستنی سروشت تەنها بە هەست و ئازایەتی تەواو نابێت. لە کاتی ڕوودانی ئاگری دارستان، نابێت بە بێ ڕاهێنان، بێ کەرستەی پاراستن و بێ ئامادەکاری بچینە ناو مەترسی، چونکە ژیانی مرۆڤ خۆی گرانبەهاترین سەرمایەی ئەم خەباتەیە. هەروەها دەسەڵات و لایەنە بەرپرسانیش دەبێت بە بێ جیاوازی و بە پێی یاسا لەگەڵ هەر کەسێک کە ببێتە هۆکاری سووتانی دارستان و وێرانکردنی ژینگە هەڵسوکەوت بکەن، وە ئەمە داواکارێکی هەرگەورەی دانیشتوانی زاگرۆسە .ئێمە باوەڕمان وایە کە شەهیدانی ژینگە تەنها پارێزەرانی دارستان نەبوون؛ ئەوان پارێزەرانی ژیان بوون. ناویان لە دڵی گەلەکەیاندا هەمیشە زیندوو دەبێت و بیرەوەرییان وەک دارێکی بەهێز، ڕۆژ بە ڕۆژ ڕیشەی قووڵتر دەکات.ئەم ڕێگایە، ڕێگای ئەو کەسانەشە کە بە هۆشیاری و ئەندێشە، بنەمای خۆشەویستی بۆ ژینگەیان لە کۆمەڵگادا چاند. لە نێوانیاندا ناوی کاک شەریف باجوەر وەک هێمای ئەندێشەی ژینگەپارێزی و هۆشیاریی کۆمەڵایەتی هەمیشە دەدرەوشێتەوە؛ ئەوەی هەمیشە بانگی دەکردڕێز و سڵاو بۆ گیانی پاکی خەبات، حەمید، چیاکۆ و هەموو شەهیدانی ژینگەی مەریوان، پاوە، پێنجوێن، هەڵەبجە و سەرانسەری کوردستان.یادیان نەمر، ڕێگایان سەوز، و پەیامیان هەمیشە زیندوو.«ئەندیشەی سەوزمان ڕێبەرەتۆری ژینگەپارێزانی پارێزگای سنەیکی گەلاوێژ ٢٧٢٦ کوردی