شەوی یەلدایە یا دەیجوورە ئەمشەو؟کە دیدەم دوور لە تۆ بێ نوورە ئەمشەودڵم وەک حاکمی مەعزوولە قوربانخەڵ…
انتشار: 2026/08/09 14:08 UTCدریافت: 2026/08/22 10:55 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/22 10:55 UTC
شەوی یەلدایە یا دەیجوورە ئەمشەو؟کە دیدەم دوور لە تۆ بێ نوورە ئەمشەودڵم وەک حاکمی مەعزوولە قوربانخەڵاتی وەسڵی تۆی مەنزوورە ئەمشەوکە تۆی شای کەچ کولاهی دیدە مەستانچ باکم قەیسەر و فەغفوورە ئەمشەو؟!سروشکم نەخشی ناوی تۆ دەکێشێکە جێی سێدارەکەی مەنسوورە ئەمشەودڵیش مایل بە دیدەی تۆیە بۆیەلە من وەحشی و ڕەمیدە و دوورە ئەمشەولە خەو هەڵساوە یا ئاڵۆزە چاوت؟هەمیشە وایە یا مەخموورە ئەمشەو؟لە دووریت من وەکوو بولبول دەناڵمبە وەسڵت عالەمێ مەسروورە ئەمشەوسوپای موژگان و تیغی ئەبروانتشکستی فیرقەیی تابوورە ئەمشەوئەگەر یاران دەپرسن حاڵی کوردیلە کونجی بێکەسی مەهجوورە ئەمشەو✍ کوردیئەم شیعرە هەم لە دیوانەکەی ناڵی هەیە و هەم لە دیوانی کوردیبەڵام ساغ نەبوەتەوە لە ڕاستیدا شیعری کامیانهبەڵام بە پێی ئەوەی شەوی یەلدا پەیوەندییەکی به موسوڵمانان نییەهەر بۆیە من وا هەست دەکەم هینەکەی کوردی درووسترەئەگەر یاران دەپرسن حاڵی کوردیلە کونجی بێکەسی مەهجوورە ئەمشەو|کوردی|موسوڵمانان دەپرسن حاڵی ناڵیلە کونجی بێکەسی مەهجوورە ئەمشەو|ناڵی|مەکۆی پێنووسکاناڵ، وشەنامە، کـۆڕ🆔 @𝓅ℯ̂𝓃𝓊̂𝓈✏️پێنووس






