🎥رکابزنیی ٣٥ کیلۆمەتری یانەی دووچرخەسواری زاگرۆس پیرانشار لە سروشتی دڵڕفێنی کانی خوداڕۆژی هەینی ٥ پ…
انتشار: 2026/06/27 06:04 UTC
🎥رکابزنیی ٣٥ کیلۆمەتری یانەی دووچرخەسواری زاگرۆس پیرانشار لە سروشتی دڵڕفێنی کانی خوداڕۆژی هەینی ٥ پووشپەڕی ٢٧٢٦ کوردی، یانەی دووچرخەسواری زاگرۆس پیرانشار بە ڕێکخستنی چالاکییەکی جوان و هەستهێنەر، رکابزنییەکی نیوەڕۆژەی هێزی بە درێژایی ٣٥ کیلۆمەتر لە ناوچەی شاخاوی و سەربەرزەکانی کانی خودا ئەنجام دا.ئەم ڕێگەیە تێکەڵەیەک بوو لە تاقیکردنەوەی هێزی جەستە و ئارامی دڵ؛ لە کانیاوی جوانی کانی خودا تا سپیی بەفر و شاخ، لە خۆشیی هاوڕێیان تا بینینی چادرچییەکان کە لە ناو سروشتدا ژیان دەکەن.هەموو هەنگاوێک، هەموو پێدالێک، وێنەیەکی نوێی سروشتی وەسفنەکراوی کوردستانی پیشان دەدا. ئاسمانی پاکی شاخە سەربەرزەکان و دەنگی قاسپەقاسپی کەو، دڵ و گیانی نوێ دەکردەوە.ئەم رکابزنییە تەنها وەرزش نەبوو، بەڵکوو گەشتێک بوو بۆ ناو دڵی سروشت، بۆ هاوبەشبوون لە خۆشی، و بۆ پیشاندانی ئەوەی کە دووچرخەسواری ڕێگایەکە بۆ ژیانێکی تەندروست و دڵخۆش.باشگای دووچرخەسواری زاگرۆس✍️ کەماڵ هاشمی🆔: @piranshahrrudaw✅پیرانشهر رووداوt.me/+O87-mN-n0JiCPBBL

