⭕️ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی پووشپەری ٢٧٢٦ی کوردی، باشگای بایسکیلسواری زاگرۆس ـ پیرانشار چالاکییەکی تایبە…
انتشار: 2026/07/01 16:20 UTC
⭕️ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی پووشپەری ٢٧٢٦ی کوردی، باشگای بایسکیلسواری زاگرۆس ـ پیرانشار چالاکییەکی تایبەتی ئەنجامدا، بە مەودای ٣٦ کیلۆمەتر، لە ڕێگای سەردەشت بۆ دۆڵی بادیناوێ، لە ناو شاخ و سرووشتی بێوێنەدا.🔹ڕووخساری ئاو لە ژێر تیشکی خۆرەوە وەک ئاوێنەیەکی لاواز دەدرەوشایەوە، بای سارد بە نرمی ڕوو دەکەوت و جوانیی سرووشت هەست و دڵی مرۆڤی دەکردەوە. ئاوازی باڵندەکان و بینینی بزنەکێوی شاخی، بانگەوازی ئەو ڕاستییەیان دەدا کە کوردستانمان یەکێکە لە خۆشترین شوێنەکانی جیهان.ئەم گەشتە بۆمان هەستێکی قووڵی خۆشی و ئارامی دروست کرد و بە ساغی و سەلامەتی گەڕاینەوە ناو شار. ئەم چالاکییە جوانەش وەک یەکێک لە یادگارییە نایابەکان، لە کارنامەی باشگادا تۆمار کرا.🟦 باشگاه دوچرخه سواری زاگرس👇instagram.com/zagros_mtb_piranshahr?igsh=… هاشمی

