⭕️ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ـی تەممووزی 2026،دەوڵەتی ئیتاڵیا لە رێوڕەسمێکی تایبەت دا لەشاری هەولێر، بەرزتری…
انتشار: 2026/07/08 10:10 UTC
⭕️ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ـی تەممووزی 2026،دەوڵەتی ئیتاڵیا لە رێوڕەسمێکی تایبەت دا لەشاری هەولێر، بەرزترین پلەی رێزلێنانی فەرمییخۆی دەبەخشێتە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکیهەرێمی کوردستان.🔹لە رێوڕەسمەکەدا نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لەعێراق، بە نوێنەرایەتیی سێرگیۆ ماتەرێلا،سەرۆککۆماری ئیتاڵیا (مێدالیای ئەستێرەی ئیتاڵیا)دەبەخشێتە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمیکوردستان. مێدالیاکە بەرزترین مێدالیای ئیتاڵیایە بۆئەو کەسانەی لە ژیاندان.مێژووی خەڵاتەکە و گۆڕانکارییەکان🔹ئەم خەڵاتە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1947،کە ئەوکات بە ناوی (نیشانەی ئەستێرەی هاوسۆزییئیتاڵیا) بوو و زیاتر بۆ رێزلێنان بوو لەو کەسانەی لەدوای جەنگی دووەمی جیهانی رۆڵیان لەئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتەی ئەورووپادا هەبوو، بەڵاملە ساڵی 2011ـدا، لەسەر دەستی جۆرجیۆ ناپۆلیتانۆ،یازدەیەمین سەرۆککۆماری ئیتاڵیا یاساکە هەموارکراو ناو و ئامانجەکەی گۆڕدرا.🔹ئیدی ئامانجی خەڵاتەکە لە ئاوەدانکردنەوەوە بۆبەرزکردنەوەی شکۆی نیشتمانیی ئیتاڵیا لە دەرەوەیوڵات، گۆڕدرا بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەدۆستاییەتییەکان و هاوکاریی نێودەوڵەتی. ئەمرێزلێنانە ئێستا بەپێی فەرمانێکی سەرۆکایەتیدەبەخشرێت.چۆنیەتی هەڵبژاردنی وەرگرانی خەڵاتەکە🔹پرۆسەی دیاریکردنی وەرگرانی ئەم مێدالیایە زۆر وردە.سەرەتا، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ژمارەیەک ناو پێشنیازدەکات، دواتر ئەنجوومەنێکی 5 کەسی تایبەت بەرێزلێنانەکە کەسێک یان کەسانی شایستە بۆ مێدالیاپێبەخشینەکە یەکلایی دەکاتەوە کە یەکێک لەو 5کەسە بەرپرسی پرۆتۆکۆلی دیپلۆماسییسەرۆکایەتیی کۆمارە. پاشان، ناوی بەربژێر یانبەربژێرەکان دەدرێنە سەرۆککۆمار. 🔹ئەم خەڵاتە تەنیا بۆ بواری سیاسی نییە، بەڵکو بۆرێزگرتنە لەو کەسانەی لە بوارەکانی زانست،تەکنەلۆژیا، چالاکییە مرۆییەکان، بازرگانی، کولتووری وهونەریش دا رۆڵی بەرچاویان لە پتەوکردنیپەیوەندییەکان لەگەڵ ئیتاڵیادا گێڕاوە.🆔: @piranshahrrudaw✅پیرانشهر رووداوt.me/+O87-mN-n0JiCPB



