ئەنیمەیشنی Influencedچیرۆکی ژنێکە کە دەیەوێت لە جیهانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ببێتە «ئینفلۆنسەر»؛ وا…
انتشار: 2026/07/10 16:22 UTC
ئەنیمەیشنی Influencedچیرۆکی ژنێکە کە دەیەوێت لە جیهانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ببێتە «ئینفلۆنسەر»؛ واتە کەسێکی کاریگەر لەسەر بیر و هەڵسوکەوتی خەڵک. بەڵام لە کۆتاییدا دەگاتە ئەو تێگەیشتنەی کە ئەوە خۆیەتی کە زیاتر لە هەمووان کاری تێکراوە و ژێر کاریگەری کەوتووە.مۆدێرنیتی سەرمایەداری، پێوەرەکانی کاریگەری لە کۆمەڵگادا ـ بە تایبەتی بۆ ژنان ـ بە تەواوی گۆڕیوە. بەهۆی بەکارهێنانی بێ سنووری بەرهەمەکان، دابڕان لە ژیانی ڕاستەقینەی کۆمەڵگا، و دروستکردنی ناسنامەیەکی بریقەدار و پووچ، ئەو ناسنامەیە تەنها تا ئەو کاتە پارێزراوەیە کە تۆ هەروا بەکارهێنەری بازاڕ و کڕیار بمێنیتەوە.ئینفلۆنسەرێک کە خۆی دەبێتە کەسێکی کاری تێکراو؛کڕیارێک کە خۆی دەبێتە کاڵای کڕین؛بەکارهێنەرێک کە خۆی دەبێتە شتی بەکارهاتوو.لە ناو ئەم پیشەسازییە پڕقازانجەدا، یەکەمین کڕیار و هەمان کات یەکەمین «کاڵای کڕدراو»، ژنانن. ژنانێک کە گەورەترین هێزی جووڵاندنی بازاڕی پیشاندان و ویترینن، بەڵام لە هەمان کاتدا، خۆشیان دەبن بە کاڵایەک لە هەمان ویترینەدا.ئەم ئەنیمەیشنە تەنها ڕەخنە لە «ئینفلۆنسەر»بوون ناگرێت؛ بەڵکوو پرسیارێکی قووڵ دەورووژێنێت: لە جیهانێکدا کە هەموو شتێک دەکرێتە کاڵا، ئایا مرۆڤ هێشتا بەکارهێنەرە، یان خۆی بووەتە بەرهەمێک بۆ فرۆشتن؟#زەویسەختوئاسماندوور@kiwmars

