کچێک دەیهەویست شوو بکات. سەروبەندی گواستنەوە، بەپێی داب، دایک و پوور و خاڵۆژن لێی کۆ بوونەوە و نسحە…
انتشار: 2026/06/27 20:52 UTC
کچێک دەیهەویست شوو بکات. سەروبەندی گواستنەوە، بەپێی داب، دایک و پوور و خاڵۆژن لێی کۆ بوونەوە و نسحەتیان دەکرد کە نەکا لە ماڵە مێردی، بکەوێتە بن چەپۆکی خەسوو و خەزوور. لە کۆتاییدا دایکی کوتی: ڕۆڵە! ئەوە ئاخیر نسحەتە بۆ تۆی دەکەم. ئەو قسەیەم بکە بە ئاڵقە و دەرزیلەی گوێت. نەکەی بهێڵی جارێ بەو زووانە منداڵت وەزگی کەوێ. کچە کوتی: دایە گیان قسەی تو لەسەر سەر و لەسەر چاوم، بەڵام جا چۆن شتی وا دەبێ؟! پیاو ئەو بەزمەی بکات منداڵ بۆخۆی دێ! دایکە کوتی: کچم لە وەختی ئەو کارەدا زەینت بێ، ئەگەر زانیت کابرای مێردت چاوی لێڵ بوون ئیزن مەدە دەوێدا وەحەسێ. بە جۆرێک دەری بێنەوە. کچە کوتی: زۆر باشە، جا ئەگەر عیلاجەکەی ئەوە بێ، ئەوەم لەبەر سەخت نییە. کچە بە دەهۆڵ و زوڕنا، گواستراوە و دوای چەند مانگ سەردانی ماڵە بابی کرد. دایکی دیتی زگی وەک مەشکە لەژێڵڵاڕا هاتووە؛ کوتی: ڕۆڵە ئەوە چییە؟! ئەدی نەمکوت ئەگەر مێردت چاوی لێڵ بوون بکشێوە؟ کچە کوتی: دایە! خودا موبینی حاڵانە، ئەگەر ئەو چاوی لێڵ دەبوون ئەمن هەر کوێر دەبووم و هیچم نەدەدیت!😹 قسەی خۆش 😹Teleg®am 🆔 @qsaie_khosh