🔴د. عه‌بدوللـه‌تیف ئه‌حمه‌د: سوێند به‌خوای گه‌وره ئه‌م تۆمه‌تانه بوختانن🔺ئه‌گه‌ر كه‌سێك سكاڵایه…
انتشار: 2026/06/23 06:31 UTC
🔴د. عه‌بدوللـه‌تیف ئه‌حمه‌د: سوێند به‌خوای گه‌وره ئه‌م تۆمه‌تانه بوختانن🔺ئه‌گه‌ر كه‌سێك سكاڵایه‌كی هه‌یه، ئه‌وا به ئاشكرا و به ئاماده‌بونی باوكی ڕوبه‌ڕوم ببێته‌وه و له دادگادا یه‌كلایی بكرێته‌وه. 🔸سیروان: د. عه‌بدوللـه‌تیف ئه‌حمه‌د یه‌كێك له رابه‌رانی سه‌له‌فیه‌ت له هه‌رێمی كوردستان لهپهیامێكدا رونكردنه‌وه له‌باره‌ی تۆمه‌ته‌كان ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێك سكاڵایه‌كی هه‌یه، ئه‌وا به ئاشكرا و به ئاماده‌بونی باوكی ڕوبه‌ڕوم ببێته‌وه و له دادگادا یه‌كلایی بكرێته‌وه و ده‌شڵێت، "سوێند به خوای گه‌وره ده‌خۆم ئه‌م تۆمه‌تانه درۆن و بوختانن.".🔸د. عه‌بدوللـه‌تیف ئه‌حمه‌د له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌و تۆمه‌ته مه‌ترسیدار و ناڕه‌وایانه، له‌لایه‌ن یه‌كێك له به‌كرێگیراوانی بیری داعشییه‌وه، كه گوایه من فێڵم له چه‌ند قوتابییه‌كی كچ كردوه له كۆلێژه‌كه و گێچه‌ڵم پێكردون، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش، شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی ناوزڕاندن و تانه‌دان له ئابڕو و كه‌رامه‌تم ده‌ستیپێكرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئابڕوی خه‌ڵك حه‌ڵاڵ كرابێت بۆ هه‌ر درۆزن و پڕوپاگهندهكارێك".🔸ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "له به‌رامبه‌ر ئه‌م زوڵمه ئاشكرایه‌دا، پێم باشه ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ڕونبكه‌مه‌وه، یه‌كه‌م، سوێند به خوای گه‌وره، ئه‌و خوایه‌ی به نهێنی و شاراوه‌كان ده‌زانێت، كه ئه‌م تۆمه‌تانه درۆن و بوختانن، دوه‌میش ڕاستی پیلانه‌كه و ڕه‌هه‌نده‌كانی ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌ی ڕویدا ته‌نها ڕه‌فتارێكی كه‌سی نه‌بو، به‌ڵكو به‌پێی خێرایی زۆر له بڵاوكردنه‌وه و گه‌وره‌كردنی، هه‌ڵمه‌تێكی به‌رنامه‌بۆداڕێژراو و ڕێكخراوه كه چه‌ند تۆڕێكی پیس له ده‌ره‌وه ده‌یبه‌ن به‌ڕێوه كه هه‌ڵگری بیری داعشی و ئیلحادییه كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ته‌كفیرییه‌كاندا یه‌كیان گرتوه‌ته‌وه، له ناوه‌وه‌ش كه‌سانێكی لاده‌ر كه له ڕوی عه‌قیده و ئایینه‌وه پێچه‌وانه‌ی منن، كه نهێنی هه‌ندێك له كچانیان لایه، بۆیه ئه‌مه‌یان وه‌ك كارتی فشار له‌سه‌ریان به‌كارهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی بوختانم پێبكه‌ن بۆ شێواندنی ناوم و له‌كه‌داركردنی بانگه‌وازه‌كه‌م، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی ئابڕوبردنیان لێكردون ئه‌گه‌ر شایه‌تیم له‌سه‌ر نه‌ده‌ن!".🔸د. عه‌بدوللـه‌تیف ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت، "ئامانجی سه‌ره‌كی له پشت ئه‌م هاوپه‌یمانییه پیسه‌وه، تیرۆركردنی مه‌عنه‌وی كهسایهتیمه، شێواندنی بانگهوازهكهمه، تۆقاندنی هه‌ر ده‌نگێكی ئازاده كه پێچه‌وانه‌ی ڕێبازه توندڕه‌وه‌كه‌یان بێت".🔸له‌باره‌ی ده‌سته‌ی مامۆستایانی كۆلێژ و خوێندكارانه‌وه، د. عه‌بدوللـه‌تیف ئه‌حمه‌د رونیكردۆته‌وه، "برا و خوشكه‌كانم، به دڵنیاییه‌وه بزانن كه ئه‌م بابه‌ته له تاریكی‌دا پلانی بۆ داڕێژراوه، فێڵێكی پیسه كه نه‌ك ته‌نها كه‌سایه‌تی من، به‌ڵكو ناوبانگ و پێگه‌ی كۆلێژه‌كه و ناوبانگی گشتی ئێوه‌ی كردوه‌ته ئامانج، ئێوه هه‌موتان له نزیكه‌وه ده‌مناسن، سه‌رۆك به‌شه به‌ڕێزه‌كانی كۆلێج شایه‌تحاڵن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه زۆرینه‌ی قوتابیان داوایانكردوه من وانه‌یان پێبڵێمه‌وه، ئاره‌زویه‌كی زۆریان بۆ ئه‌وه هه‌بوه، واژۆكانیان له‌م باره‌یه‌وه باشترین شایه‌ت و به‌ڵگه‌یه لهبهردهستتاندا، بۆیه وریا بن و هه‌رگیز فریوی قسه‌ی پڕوپوچی كه‌سانێك مه‌خۆن كه هه‌موتان كافر ده‌كه‌ن و هه‌وڵی شێواندنی ناوبانگی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه و سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانی ده‌ده‌ن".🔸د. عه‌بدوللـه‌تیف ئه‌حمه‌د ئاماده‌یی خۆی ده‌رده‌بڕێت بۆ چونه به‌رده‌م دادگا و ده‌ڵێت، "من به ته‌واوی ئاماده‌م بۆئه‌وه‌ی بچمه به‌رده‌م دادگا، بۆئه‌وه‌ی به ده‌ركه‌وێ ئه‌و (كچه) كێیه كه به درۆ و ساخته‌كاری و له ژێر فشاردا ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن به قوربانییه‌كی خه‌ڵه‌تێنراو، من دادپه‌روه‌ری له‌وه‌دا نابینم كه له ژورێكی داخراو و به نهێنی، پێشوازی له هه‌ر ناحه‌ز و به‌كرێگیراوێكی نه‌فس نزم و خۆفرۆشێك بكرێت، بێ ئاگاداریی دایك و باوك و كه‌سوكاریان و بێ ئاماده‌بونی من، درۆ و بوختانم بۆ هه‌ڵببه‌ستن، به‌ڵكو دادپه‌روه‌ری ڕاسته‌قینه له‌وه‌دا ئه‌بینم كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك سكاڵایه‌كی هه‌یه، ئه‌وا به ئاشكرا و به ئاماده‌بونی باوكی ڕوبه‌ڕوم ببێته‌وه و له دادگادا یه‌كلایی بكرێته‌وه".🔸ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه كۆمه‌ڵێك نامه‌ی ده‌نگی و نوسراو بڵاوده‌كرێنه‌وه كه گوایه د. عه‌بدولله‌تیف ئه‌حمه‌د، یه‌كێك له دیارترین رێبه‌رانی ره‌وتی سه‌له‌فییه‌ته له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كچێكدا قسه ده‌كات، ناوبراو له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌و پرسه وه‌ك تۆمه‌ت ناوده‌بات و ره‌تیده‌كاته‌وه. خەندان@sirwan_weekly


