کاکە شێرزاد... تۆ هەمیشە بە خێر، خۆشی و سەلامەتی بمێنیت بۆ فیکر و ئەدەبی ئەم وڵاتەجوانبێژییەک لە ز…
انتشار: 2026/07/17 19:04 UTC
کاکە شێرزاد... تۆ هەمیشە بە خێر، خۆشی و سەلامەتی بمێنیت بۆ فیکر و ئەدەبی ئەم وڵاتەجوانبێژییەک لە زاری هێمنەوە بۆ شێرزاد حەسەنکاکە شێرزاد برا بیرمەند و زمانشیرینەکەم...تۆ کاتێک بەو زمانە پڕ لە سیحر و مۆسیقایەت باسی جوانی و ناسکیی ئافرەت دەکەیت کێڵگەیەک لە گوڵ لە ناخی مرۆڤدا دەڕوێنیت ئەوەندە بە نەرمی و لێبوردەییەوە دەڕوانیت تەنانەت ئەگەر سەرنجت لەسەر خراپترین مرۆڤیش بێت بە گەەرمی و سۆزی وشەکانت دەیگۆڕیت بۆ گوڵێکی بۆنخۆش کاتێکیش دێیتە سەر باسی مرۆڤدۆستی دڵم دەبێتە خولیای ئەوەی دەست بخەمە ناو دەستت تا پێکەوە بە کۆڵانە تاریک و ڕووناکەکانی ناخی مرۆڤدا پیاسە بکەین و هەموو لایەنە جوان و ناشرینەکانم پیشان بدەیتبەڵام ئەوەی لە هەموو شتێک زیاتر من و تۆ لە ڕووی فکری و ئایدۆلۆژییەوە لە یەکدی نزیک دەکاتەوە تێڕوانینمانە بۆ دین و ئیمان و زاتی مرۆڤ ڕێک لێرەدا هاودەنگین خەڵکینه ئێوە چ پەیوەندییەکتان بە ناخ و نەفسی ئەوانی ترەوە هەیە؟منیش خوایەک لە ناخمدایە کە پێوەری مرۆڤایەتی، ئاژەڵدۆستی هاوڕێیەتی و ناسینەوەی چاکە و خراپەی پێ بەخشیوم بۆچی دەبێت باشی و خراپیی من بە عادەت و ڕواهر بسەلمێنرێت؟ ئەگەر من نوێژ نەکەم واتای ئەوەیە بێدین و بێ ئیمانم؟ یان ئەگەر دوو دێڕ لە قورئان بخوێنمەوە، ئێدی من پیرۆز و خوداپەرستم؟نەخێر ئەزیزم... هیچ مرۆڤێک پێوەری دەرون و پاکییەکەی بە شێوەی دیندارییەکەی ناپێورێت ئێمە کەممان نەدیوە لەوانەی دەڵێن دیندارین بەڵام ڕەوشت و دەرونیان تژی بووە لە ناشرینیلێرەوە بە یەک وشە پێتان دەڵێم هەر کاتێک مرۆڤێکتان بینی کە عاشقی ئاژەڵانە، مرۆڤدۆستە و خۆی لە بەندایەتیی پارە و مۆدێل و جوانییە ساختەکان ڕزگار کردووە ئەو مرۆڤە بکەنە تاجێک و بیخەنە سەر سەرتانئەوەندەی من ناخی ئەم جۆرە مرۆڤە سادە و ڕاستەقینانە دەناسم و لایەنە چاکەکانیان دەبینم بڕوا ناکەم پیاوێکی ٧٥ ساڵەی دونیاسەیرکردووش بەقەد من ناسیبێتیان

