🔸سزای لەسێدارەدانی عەلیڕەزا مەلەکینیا، بەندکراوی خەڵکی سونقوڕی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی…
انتشار: 2026/06/19 21:54 UTC
🔸سزای لەسێدارەدانی عەلیڕەزا مەلەکینیا، بەندکراوی خەڵکی سونقوڕی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥ (١٦ی ژوەنی ٢٠٢٦) ئەم بەندکراوە لەگەڵ چەند بەندکراوێکی دیکە لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان لە سێدارە دراوە. تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامەی بەندکراوەکانی تر بەردەست نەکەوتووە.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/execu…






