🔸سەلام بەهرامی و سەروەر بەهرامی، هاووڵاتیانی خەڵکی مەریوان کە خاکەلێوەی ١٤٠٥ (مارسی ٢٠٢٦) لە لایەن…
انتشار: 2026/07/08 22:57 UTC
🔸سەلام بەهرامی و سەروەر بەهرامی، هاووڵاتیانی خەڵکی مەریوان کە خاکەلێوەی ١٤٠٥ (مارسی ٢٠٢٦) لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە جادەی ڕوانسەر بۆ کرماشاندا دەستبەسەر کران، تا ئێستایش لە دۆخێکی هەڵپەسێردراو و لە بەندی ئەمنیی زیندانی ناوەندیی کرماشاندا (دیزڵئاوا) ڕاگیراون.🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ (٣٠ی مارسی ٢٠٢٦) لە کاتێکدا بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆیان بە جادەی ڕوانسەر بۆ کرماشاندا دەڕۆیشتن، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندی ئەمنیی زیندانی ناوەندیی کرماشان کە بە زیندانی دیزڵئاوا ناسراوە.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arres…






