🎼 #شەوموزیک (ژماره 754) بە دەنگی لەیلا فەریقی.➿ @Kurdinus
انتشار: 2026/08/15 21:28 UTCدریافت: 2026/08/20 07:56 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/20 07:56 UTC
پستهای تلگرام — Kurdînûs
ئێرانی و کوردیش حەزێکی زۆریان لە پشیلەی دەستەمۆیە و لە شارە گەورەترەکانی ئێران ماڵ نییە یەک یا دوو پشیلەی دەستەمۆی نەبێ که بەقەد پشیلەکانی ئورووپا نازپەروەردەن. دیمەنێکی سەرسوڕهێنەر بوو که ئەو کوردە سەرسەختانەی جاروبار دەهاتنە سەردانی حاجی ڕەسووڵ، به سیمایەکی جیددییەوە فیشەکیان بۆ تل دەکردەوە تا شوێنی بکەوێ، یا به دەستێکی سووکتر و نەرمتر لەوەی تا ئەوکاتە به هەرچییەکی دیکەیاندا هێنابێ، پشتی پشیلکەیان دەلاواندەوە، لە کاتێکدا بەو زمانه ڕەقەیان دەیاندواند.@Kurdinus «بەرەو مێزۆپۆتامیا و کوردستان - ئێڵی بەنستێر سۆون»
گەر دەپرسی من لەبەر چی کەم دەخۆممن بە برسی قەت مەزانە، غەم دەخۆم@Kurdinus «نالی»
خۆزگە من ببمە درەختێک بۆ قوتابخانەی کچانئەو کچانەی وا دەخوێنن، ببمه سێبەر بۆ ئەوان➿ @Kurdinus «پیرەمێرد»
خۆشم ئەوێی وڵاتەکەمکانگای هیوا و ئاواتەکەم@Kurdinus
ئەمە یەک لە سەرنجڕاکێشترین لایەنەکانی ژیانی کوردە. لە نێو نەتەوە ئیسلامییەکانی دیکەدا که ژن به توندی گۆشەگیر و پەراوێز خراوە، زەماوەند تەنیا دەکرێ به پلان و پێکگەیاندنی کەسێکی سێهەمەوە سەر بگرێ، کەچی لە نێو کورددا که ژنان به کردەوە هەر هێندەی ژنی ئورووپایی ئازادن – جگه لەوە کە ناچنه بازاڕ – پێوەندیی ئازاد لە نێوان دوو ڕەگەزدا باوە و ئەنجامەکەی ڕێژەیەکی زۆری زەماوەندی ئەویندارییە و ئەمەش باشترین خوویە بۆ ڕەچەڵەکێکی وەها سادە لە ڕەوشت و ژیاندا.@Kurdinus «بەرەو مێزۆپۆتامیا و کوردستان - ئێڵی بەنستێر سۆون»
هێندە سووڕەت زۆر بووە، مەعنا لە بەینا ون بووە@Kurdinus «حاجی قادر کۆیی»




