هەڵەی پیاوان بەرامبەر هاوسەرانیان١. پشتگوێخستنی هاوسەرت و گوێ نەدان بە بۆچوون و هەستەکانی متمانەی…
انتشار: 2026/07/11 08:53 UTC
هەڵەی پیاوان بەرامبەر هاوسەرانیان١. پشتگوێخستنی هاوسەرت و گوێ نەدان بە بۆچوون و هەستەکانی متمانەی نێوانتان لاواز دەکات.٢. ڕەخنەگرتن و بەراوردکردنی خێزانت بە کەسانی دیکە دەیشکێنێت و متمانەی بەخۆی نامێنێت و ژیانتان دەکات بە ژان.٣. بەکەم سەیرکردنی ماندوێتی و نەبینینی هەوڵەکانی ڕۆژانەی و دەستخۆشی نەکردن لێی هەستی بێبەهایی لا دروست دەکات و ئەویش ماندوێتی تۆ نابینێت و دەست دەدەنە کەمتەرخەمی بەرامبەر یەکتر.٤. نەبوونی کات بۆ یەکتر و دەرنەبڕینی خۆشەویستی و سۆز ژیانی هاوسەرگیری لاواز دەکات و شیرازەی خێزان تێک دەدات.٥. ژن پیاوی مۆنی خۆش ناوێت، دەم بە خەندە و پێکەنین بە، ژن پیاوێکی ناوێت شەخسیاتی لە گەڵدا بخوێنێتەوە و پۆزی بەسەردا لێبدات!، سەلەف دەیان فەرموو: پێمان چاکە پیاو لە ماڵەوە نەرمونیان و بە سۆز و ئاسایی بێت، بەڵام لە کاتی پێویست و لە ئاست بەرپرسیارێتیدا وەک پیاوێکی بەهێز و خاوەن هەڵوێست دەربکەوێت.بەکورتی: لە ئیسلامدا ژن و پیاو ناویان هاوسەرە، جا سەر بێ جەستە کەی سەرە؟ خێزان وەک باخ و دێبەرە، لە کاتێکدا بەختەوەرە، کە هەریەک لەو دوو هاوسەرە، چاک و پاک و دین پەروەرە، باشترین ڕۆڵ دەگێڕێت و ماڵ شانۆیەو ئەو ئەکتەرە.@kanyawyrahmat@kanyawyrahmat